٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تا ئێستا نزیکەی 450کاندید لە ھەڵبژاردنەکان دوور خراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقێ ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەناوی کاندیدەکان بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش نزیکەی 450کەس دوور خراونەتەوە.

ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، سیروان ئەحمەد، بەkdp.infoراگەیاند: لەئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەناوی کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنەکان و تائێستاش تەواو نەبوو، چونکە کۆمەڵێک ئیجرائاتی پێویستە تاوەکو ناوەکانیان پەسەند دەکرێت.

سیروان ئەحمەد گوتیشی: بەشێکی زۆری ناوەکان ھیچ کێشەیەکیان نییە، بەڵام بەشێکیشیان کێشەی لەسەر و تا ئێستا یەکلایی نەبوونەتەوە ئایە رێگایان دەدرێت بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن یاخود دور دەخرێنەوە.

ئەحمەد روونیشی کردەوە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 450کەس بە ھۆی نەبوونی مەرجی کاندیدبوون دوور خراونەتەوە.

ناوبراو ئاماژەی دا، پێویستە تاوەکو 1/4/2014ناوی کاندیدان پەسەند بکرێن، چونکە ئەو کات دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان دەکرێت.

بڕیارە ھەڵبژاردی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە30/4/2014بەرێوە بچێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار