له عیراقدا ده‌ستووری تاكه كه‌س هه‌یه نه‌وه‌كو ده‌ستووری گشتی

هەولێر- KDP.info/ جێگری پێشووی سه‌رۆككۆماری عیراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، له چوارچێوه‌ی دیداری زانكۆی ئه‌مه‌ریكایی له سلێمانی، که له سه‌رله‌به‌یانی دوێنێوه به‌رده‌وامه و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی دیاری جیهانی تیایدا به‌شدارن، گوتی: "ده‌ستووری عیراق ده‌ستوورێكه گه‌لی عیراق له ئه‌نجامی چه‌ندین گفتووگۆ له له‌نده‌ن و سه‌ڵاحه‌دین و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری رێكکه‌وتووین، ده‌ستووره‌كه ئه‌مه‌ریكا داینه‌ناوه وه‌كو ژاپۆن".
گوتیشی: "به‌ڵام ئێستا بووه‌ته ده‌ستووری تاكه كه‌س و هه‌ركه‌سێك كه ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت به ئاره‌زوی خۆی به‌كاریده‌هێنێت".
عادل عه‌بدولمه‌هدی له پانێڵی ئێواره‌ی دیداری سلێمانی‌دا، ئاماژه‌ی‌شی دا "ساڵ به‌ساڵ دیداری سلێمانی به‌هێزتر ده‌بێت، ئه‌مساڵ باشتر بوو له پار ساڵ".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "گرنگیی ئه‌م پانێڵه له‌وه‌دابوو چه‌ندین كێشه‌ی له عیراقدا خسته به‌رباس، له‌وانه بابه‌تی ده‌ستوور و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و ئێران و توركیا بۆیه به گرنگی وه‌سف ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها گوتی: "بۆچونی من له‌سه‌ر ده‌ستوور روونه، ده‌ستوور له تاریكی‌دا نه‌نووسراوه، به‌ڵكو له رووناكیدا به‌ڕوونی نووسراوه، بۆیه ده‌بێت ڕێزی لێ بگیرێت".
عادل عه‌بدولمه‌هدی زیاتر گوتی "ده‌بێت لێره‌وه له‌م پانێڵه‌وه ئێمه ببین به دامه‌زرێنه‌ری عیراقی نوێ، چونكه دانیشتنمان له كوردستان ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه".
روونیشی كرده‌وه كه "له‌ئێستادا عیراق له قۆناغی گواستنه‌وه‌دایه له دیكتاتۆریه‌ته‌وه بۆ دیموكراسی، كێشه له ده‌ستوردا نییه به‌ڵكو له جێبه‌جێكردندایه".
عادل عه‌بدولمه‌هدی پێیوایه مادده‌ی 140ی ده‌ستوور له‌لای كورده‌وه له‌یاد ناكرێت، چونكه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆیان.




