٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یوئێن : سوپای سووریا ستراتیژیەتی گەمارۆدان و برسیکردن بە کار دێنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info/"سوپای سووریا وەک ستراتیژیەتی کارکردنی، سیاسەتی گەمارۆدان و برسیکردن لە دژی خەڵکی سڤیلی وڵاتەکەی بە کار دێنێت، تا خەڵکەکە چۆک بۆ داواکارییەکانیان دادەن"، ئەمە بەشێکی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکانە لەبارەی رەوشی ناوخۆی سووریاوە.

 لیژنەی سەربەخۆ بۆ بەدواداچوونی راستییەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد، بەشێک لە دانیشتووانی سووریا رووبەرووی دوو ریگا بوونەتەوە، یا دەبێ سەرجەم پێداویستییەکانی تەندروستی و خۆراک رەت بکەنەوە و سووربن لەسەر داواکارییان بۆ رووخانی بەشار ئەسەد، یان دەبێ لە پێناو دەستبەردارنەبوون لە داخوازییەکانیان ژیانی مەگەساتی ببنە سەر.

 بەپێی راپۆرتەکەی یوئێن تا ئێستا 250 هەزار کەس لە ژێر گەمارۆی رژێمی سووریا دان و زۆربەیان لە کەمپی یەرمورک گیریان خواردووە و رووبەرووی گرفتی برسیەتی و نەبوونی خۆراک بوونەتەوە. هەروەها بەپێی راپۆرتەکە پێشێڵکارییەکی زۆری مافی مرۆڤ لەلایەن چەکدارانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن و سەربازانی رژێمی سووریا دژ بە خەڵکی سڤیل سووریا ئەنجام دراوە. 

ك.ع

 

هەواڵی پەیوەندیدار