٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆباما بۆ پوتین: لێدوانەكانت كەسیان پێ ناخەڵەتێ

سەرچاوە: KDP.info
سەربازاني ئۆكراينا لە كاتي پاشەكشەيان لە بنكەي ئاسمانيي بيلبيك لە قەرم.

هەولێر- KDP.info/سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا باراك ئۆباما، دوێنێ ڕایگەیاند كە، لێدوانی هاوتا ڕووسیاییەكەی دەربارەی قەرمی ئۆكرایناوە "كەسیان پێ ناخەڵەتێ" و داوایشی كرد دەستبەجێ چاودێرانی نێودەوڵەتی لە ناوچەكە بڵاو بكرێنەوە.

ئۆباما گوتیشی كە ئەو لەوە بەئاگایە كە پوتین بە دوای بژاردەی جیاوازەوەیە بۆ كۆتاییهاتنی ئەو قەیرانە. جەختیشی كردەوە كە بە لای وڵاتە یەكگرتووەكان و یەكیەتیی ئەورووپا و هاوپەیمانانییەوە "ئەوەی ڕووسیا دەیكات پێشێلكردنی قانوونی نێودەوڵەتییە."

ئۆباما زیاتر گوتی، "دەزانم كە پوتین لێكدانەوەی جیاوازی هەن، بەڵام من ڕام وایە: هەر لێكدانەوەیەكی(پوتین) كەسی پێ ناخەڵەتێ." پوتین دوێنێ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "ناردنی هێزی ڕووسیا بۆ ئۆكراینا، هێشتا لەپێشینە نییە، بەڵام ئەم بژاردەیە لە ڕۆژەڤدایە." ڕوونیشی كردەوە، ڕووسیا پارێزگاری لەو مافەی دەكات كە هەر ڕێكارێك بگرێتە بەر بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی لە كۆماری یەكێتیی سۆڤیێتی پێشوو و دژبەرانی لە قەرم.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، جۆن كیری كە دوێنێ سەردانی كیێڤی ئۆكراینای كرد، ڕایگەیاند، واشنتۆن نایەوێ بەرەوڕووی ڕووسیا ببێتەوە لە ئۆكراینا، هۆشدارییشی دا بە ڕووسیا ئەگەر بێت و دۆخەكە هێور نەكاتەوە، بەرەوڕووی سزا دەبێتەوە.

كیری گوتیشی كە وڵاتەكەی بە بەهای 1.3 ملیار دۆلار پشتیوانیی حكوومەتی نوێی ئۆكراینا دەكات.هاوكات وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا پێرێ ڕایگەیاند كە هاریكارییە سەربازییەكانی لەگەڵ ڕووسیا ڕادەگرێت، ئەمە پاش ئەو جوڵە سەربازییەی ڕووسیا دێت بۆ قەرم. 

هەواڵی پەیوەندیدار