فراكسیۆنە كوردستانییەكان: كورد هۆكاری دواكەوتنی بودجە نییە
بەغدا- KDP.INFO/فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند پێشێلیكردن بەرامبەر بە بڕگەكانی دەستوور بووەتە هۆكاری سەرەكی دواكەوتنی بودجەی گشتی.
جارێكی تر نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێنەرانی عێراق رەتیان كردەوە، كە كورد هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجەی گشتیی عێراق بێت و هۆكاری سەرەكی دەگەڕێننەوە بۆ ئەو پێشێلكارییە دەستوورییانەی لەناو بڕگەكانی یاسای بودجەدا هاتوون، لە كاتێكدا چەند لایەنێكی سیاسی لە ناو ئەنجوومەن دەیانەوێت ئەم راستییە بشارنەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتوە كە چەند لایەنێكی سیاسی دەیانەوێت هۆكارە راستەقینەكانی دواخستنەوەی پەسەندكردنی بودجە بشارنەوە، بەڵام ئێمە هۆكارەكان دەخەینە روو كە بریتین لەمانە حكوومەتی فیدراڵ زۆر دواكەوت لەناردنی پرۆژەییاسای بودجە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، بودجەكە پڕە لە كێشە و سازانی نیشتمان تێدا نییە و هاوكات بڕگەكانی یاسای بودجە، پابەند نەبووە بە یاسای پارێزگاكانەوە دەربارەی مافی پارێزگا نەوتییەكان.
فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیش لە سەر ئەوە دەكەنەوە كەوا پێویستە پڕۆژەی بودجە سازانی نیشتمانی لە سەر بكرێت، ئەم سازانەش، تەنیا كورد داوای ناكات، بەڵكو لایەنی تریش داوای دەكەن.
ن.جەبەلی




