ڕوفاتی 92 جینۆسایكراوی بارزانییەكان لە گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان دەنێژرێن

هه‌ولێر-KDP.info-ڕوفاتی 92 هاووڵاتی كوردی ئه‌نفالكراوی ناوچه‌ی بارزان، له شاری سه‌ماوه‌ی باشووری عێراقه‌وه هێنرانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
بریار وایە بەیانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ئه‌و 92 ڕوفاته له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، له گۆڕستانی (ئه‌نفالكراوانی بارزان) له ناوچه‌ی بارزان به‌خاك ده‌سپێردرێن.
ئه‌و ڕوفاتانه هیی ئه‌و هاووڵاتیه كوردانه‌ی ناوچه‌ی بارزانن، كه له ساڵی 1983دا ئه‌نفالكران و له ناوچه جیاوازه‌كانی باشووری عێراقدا، به شێوه‌ی جیاجیا زینده‌به‌چاڵ كران.
دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر، دوو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له ده‌وروبه‌ری شاری سه‌ماوه دۆزرانه‌وه، یه‌كێك له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه، ڕوفاتی بارزانییه‌كانی تێدا بوو.




