زنجیرەیەك تەقینەوە بەغدایان هەژاند

ههولێر-KDP.info- زنجیرەیەك تەقینەوە بەرێگەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو ئەمڕۆ شاری بەغدایان كردە ئامانج و بوونە هۆی كوژران و برینداربوونی زیاتر لە 40 كەس.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: "زنجیرەیەك تەقینەوە بەرێگەی ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو ئەمڕۆ گەرەكەكانی كەرادەو شەعب و زەعفەرانییەی شاری بەغدایان كردە ئامانج و بوونە هۆی كوژرانی 8 كەس و برینداربوونی زیاتر لە 32 كەس".




