٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕانیه‌، یادی ڕاپەڕینی جه‌ماوه‌ری بەرز ڕادەگیرێت

سەرچاوە: KDP.info
تانکێکی ڕژێمی به‌عس که‌ که‌وتووه‌ته‌ ده‌ست خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستانه‌وه‌. ئه‌رشیڤ

هه‌ولێر-KDP.info- یادی ڕاپەڕین بەرز ڕادەگیرێت و هاووڵاتیانی كوردستانیش لەو یادەدا داوا دەكەن پێكەوەژیانی سیاسی و تەبایی لەنێوان سەرجەم هێزەكان هەبێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر پیلانێك دژی كورد.

ئەمڕۆ چوارشەمە 5/3/2014 یادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی ساڵی 1991 لە شاری ڕانیە و سەرجەم شارەكانی دیكەی كوردستان بەرز ڕاگیرا. یادەكەی ئەم ساڵ لەژێر ناوی "ڕانیە پایتەختی ئازادی" بە چەندین چالاكی جۆراوجۆر تا پێنج ڕۆژ بەردەوامی دەبێت، لەم بارەوە ئامادەكارانی یادەكە بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئەوەیان خستەڕوو كە جالاکییه‌کان بە شێوەی جۆراوجۆر تا كۆتایی ڕۆژی یادەکه‌ بەردەوامی دەبێت.

به‌شداربوویێکی یادی ڕاپه‌ڕین له‌ شارۆچکه‌ی ڕانیه‌ی ده‌وازه‌ی ڕاپه‌ڕین گوتی، لەو یادەدا داوا دەكەم پێكەوەژیانی سیاسی و تەبایی لەنێوان سەرجەم هێزەكان هەبێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر پیلانێك دژی كورد.

نیازی حەمە عەزیز، ئەندامی لێژنەی باڵای یادی ڕاپەڕین بۆ KDP.infoگوتی: "هەموو ساڵێك لە یادی ڕاپەڕین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، بەڵام بۆ ئەم ساڵ ئێمە وەك لیژنەی باڵا و سەرپەرشتیاری ئیدارەی شارەكە و قایمقامی ڕانیە بۆ ماوەی دوومانگە ئامادەكاریمان كردووە بۆ كردنەوەی ئەم یادە، بەڵام دوای ئەوەی قەیرانی درایی لەسەر مەسەلەی بودجە هاتە ئاراوە، پێمان باش نەبوو باری دەروونیی خەڵك بە شێوەیەك بێت كە بە هۆی بێمووچەییەوە و ئێمەش هەزاران دۆلار بۆ یادێك خەرج بكەین، بۆیە بڕیار درا یادەكە بە شێوەیەكی دیكە كە پێك دێت لە كۆمەڵێك چالاكی جۆراوجۆر، بكرێتەوە".

نیازی حەمەعەزیز گوتیشی: "سەرەتای یادەكە بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان دواتر كردنەوەی پێشنگای فۆتۆگرافی و ئاهەنگ و هەڵپەڕكی و چالاكیی دیكە بەردەوامی دەبێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئامادەكاریی ساڵیادی ڕاپەڕین ئەوەی خستەڕوو كە، 69 مەدالیای ئاڵتون دەدرێتە ئەو خانەوادانەی كە 5/3تا ئازادكردنی شاری كەركووك 20/3 چالاكییان هەبووە لە دژی حكوومەتی بەعس هاوكات یادەكە تا 10/3 بەردەوامی دەبێت.

نیازی حەمەعەزیز گوتیشی، هاووڵاتییەكی كەم بەشدارییان لەم یادەی ئەم ساڵ كردووە كە بەشێكی زۆری پەیوەندی بە بارودۆخی عێراق و ئێستا كوردستانەوە هەیە.

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار