ئاڵتان تان: قۆناغی چارەسەری بەبێ ئەدرۆغانیش بەرێوە دەچێت

ئیستابوول -KDP.info- پەرلەمانتاری دیاربەكری بەدەپە ئاڵتان تان رایگەیاند كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا قۆناغێكە كە دەتوانرێت بەبێ سەرۆكوەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرێوە ببرێت.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاوی كردەوە كە ئاڵتان تان رایگەیاندووە ئەگەر ئاكەپە سەدا 50 تا سەدا 55ی دەنگەكانی ئەمجارەیش بەدەستەوە بهێنێت ئەوا ناتوانێ درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات.
ئاڵتان تان باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی كردووە و ئاماژەی بەوە كردووە كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بەو جۆرە نییە كە ئاكەپە و ئەردۆغان پرۆپاگەندەی بۆ دەكەن، چونكە ئەو قۆناغە گرێدراوی ئەردۆغان و ئاكەپە نییە بەڵكو قۆناغێكە كە دەتوانرێت بەبێ ئەدرۆغانیش بەرێوە ببرێت.
ئهردهلان گۆران




