سهرۆكی پهرلهمان: ئهو داواكارییهی ئۆپۆزسیۆن بۆ پرۆژه یاسای ئهنجوومهنی پارێزگاكان ههیهتی مهنتیقی نییه
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دكتۆر ئەرسەلان باییز لە دیمانەیەكی هەولێردا، ڕایگەیاند: كە دوای پشووی پەرلەمان، كار بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ پێوەندییەكانی هەولێر و بەغدا دەكەن. ڕوونیشی دەكاتەوە كە پارتی و یەكێتی لە بەرانبەر پرسی بەغدا و شەخسی مالیكیـدا، یەكهەڵوێستن.
لهبارهی ئهو یاسانەیشی ڕەهەندی نیشتمانییان هەیە، بە ڕەزامەندیی كۆی لایەنە سیاسییەكان بێت، بۆ نموونەی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردن و ڕێكخستنی خۆپێشاندان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان و ...هتد، سهرۆكی پهرلهمان دهڵێت : - ئێمە لە هەر حاڵەتێكدا ڕای فڕاكسیۆنە جیاجیاكانی پەرلەمان وەردەگرین، ئەوە نەك بۆ ئەو یاسایانەی ڕەهەندی نیشتمانییان هەیە، بگرە بۆ سەرجەم پڕۆژەیاساكان ئەم كارەمان كردووە، بەڵام ڕەنگە هەندێك پڕۆژەیاسا كە باست كردن و بەشێكیش كە ناویان نەهات، لەوانی دیكە گرنگتر بن، بەڵام لە هەر حاڵەتیكدا تەوافوقی ڕەها نایەتە ئاراوە، بەڵكوو دەبێ كار بكەین بۆ ئەوەی بە زۆرترین لێكتێگەییشتن و نزیكبوونەوەی بۆچوونەكان دەنگ لەسەر یاساكان بدەین.
بۆ نموونە پڕۆژەیاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان بە ڕای ئێمە ئەو داخوازییەی ئۆپۆزسیۆن هەیەتی، مەنتقی نییە، چونكە ئەگەر دەستەڵاتی یاسادانان بدرێتە ئەنجوومەنی پارێزگاكان، پەرلەمان و حكوومەتـی هەرێم مانایان نابێت، بەم شێوەیەی ئۆپۆزسیۆن باسی دەكات، ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ فیدراڵیی پارێزگاكان و هەولێر و سلێمانی و دهۆك وەكوو شارەكانی دیكەی عێراقیان لێ دێت.
لهبارهی ههبوونی تهوافوقیشهوه جهختی كردووه كه ناكرێت لەسەر هەموو پڕۆژەیاسایەك تەوافوقی موتڵەق هەبێت، چونكە هەمیشە ڕای جیاواز هەر دەمێنێتەوە، بەڵام لە پڕۆژەبودجەی 2012ـدا بە هیچ شێوەیەك تێپەڕاندن نەبووە و پەلەی تێدا نەكراوە، با یەك پەرلەمانتار بێت و بڵێت كە ئیجازەی ئەوەم پێ نەدراوە كە بە ڕەهایی قسەی خۆم لەسەر بودجە بكەم، بەڵكوو دوای گفتوگۆیەكی 15 ڕۆژی و زیاتر لە 70 كاتژمێری، دەنگی لەسەر دراوە. گفتوگۆكانی بودجە لەناو لیژنەكانەوە دەستی پێ كرد و لە هۆڵی پەرلەمانی كوردستان درێژەی كێشا.




