هەولێر و ئیستانبووڵ بە هێڵی شەمەندەفەر پێكەەوە دەبەسترێنەوە

دیاربەكر- kdp.info- توركیا و هەرێمی كوردستان سوورن لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان و بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئیستانبووڵ و هەولێر بە هێڵی شەمەندەفەری خێرا بە یەكترەوە ببەسترێنەوە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاوی كردەوە كە لە چوارچێوەی ستراتیژی هەرێمی كوردستان و توركیا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان بڕیارە هەولێر و ئیستانبووڵ بە هێڵی شەمەندەفەری خێرا پێكەوە ببەسترێنەوە.
ئەو پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەری خێرا كە بڕیارە ساڵی داهاتوو دەست بە جێبەجێكردنی بكرێ و هەر یەك لە شارەكانی ئیستانبووڵ، ئانكارا، مەرسین، عەنتاب، ئۆرفا و دیاربەكر پێكەوە ببەسترێنەوە، سنوورەكانی توركیایش تێپەڕ بكات و بگاتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.
ئەو پرۆژەیە بڕیاری رۆژی 9ی ئادار بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت، لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا ماوەی هاتن و چوونی نێوان ئیستانبووڵ و هەولێر كە 24 سەعات بوو بۆ ماوەی چەند سەعاتێك كەم دەبێتەوە.
ئهردهلان




