ئەنجوومەنی وەزیران خوازیاره یادی ڕاپه‌ڕین ببێته سه‌ره‌تایه‌كی تازه بۆ پته‌وكردنی خه‌باتی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ك

ھەولێر- KDP.info/ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە 23ـیەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مێژووییەكەی جەماوەری كوردستان، خوازیاره یادی ڕاپه‌ڕین ببێته سه‌ره‌تایه‌كی تازه بۆ پته‌وكردنی خه‌باتی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ك كه خۆی له پێكهێنانی حكوومه‌تی تازەدا ده‌بینێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان به‌شدار بن له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردسان و سه‌رخستنی ئه‌زموونهی هەرێم و به‌هێزكردنی برایه‌تی و ته‌بایی و پاراستنی یه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كاندا.
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان و ده‌ڤه‌ری تێكۆشه‌ری ڕاپه‌ڕین، 23 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه مه‌زن و مێژووییه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا تێده‌په‌ڕێ، له‌م یاده پڕشكۆیه‌دا پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌گشتی و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین.
23 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ گه‌لی كوردستان له كه‌مترین مافی سه‌ره‌تاییی خۆی بێبه‌ش كرابوو، بۆیه تێكڕا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ڕێنوێنیی به‌ره‌ی كوردستانی و سیاسیی كورد، گورزێكی كاریگه‌ریان وه‌شانده ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو و له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستانیان ئازاد كرد.
ڕاپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی ئاداری (1991) وه‌ڵامێكی مێژووییی خه‌ڵكی كوردستان بوو له به‌رامبه‌ر بێده‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئاست هه‌موو ئه‌و زوڵم و سته‌م و پێشێڵكاریانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان ده‌كرا.
ڕاپه‌ڕین بووه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری 688 ده‌ربكات كه تیایدا ناوچه‌ی ئارام ده‌ستنیشان كرا و ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو له سنووره‌كانی هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك كشایه‌وه. دواتریش به پاڵپشتیی دۆستان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازاد له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و دواتریش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لێ كه‌وته‌وه.
هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی شه‌رعیی په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا دامه‌زران كه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ژێرخانێكی ڕووخاووی خاكێكی به‌سووتماككراو بوو، كه شوێنه‌واری ڕووخانی زیاتر له 4000 گوند و ئه‌نفال و كیمیاباران به جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو، به‌ڵام به ئیراده‌ی پته‌وی گه‌لی كوردستان توانرا به‌سه‌ر ئاسته‌نگ و قه‌یرانه‌كاندا زاڵ بین. ئه‌مڕۆش دوای 23 ساڵ له ڕاپه‌ڕین سه‌ره‌ڕای كه‌موكورتیه‌كان، ده‌توانین به سه‌ربه‌رزییه‌وه به‌رامبه‌ر میلله‌تی خۆمان بوه‌ستین و خه‌رمانی ده‌سكه‌وت و داهێنانی گه‌وره ببینین و كوردستانێك كه به‌عس به وێرانكراوی به‌جێی هێشت، ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ كات ده‌ستبه‌رداری ئیراده‌ی چاكسازی و پێشخستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان نه‌بووه و نابێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌نگاوی گه‌وره‌مان له بواری خزمه‌تگوزاری و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌مان بڕیوه و به‌رنامه‌شمان به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت و نه‌خشه به ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی زیاتری هاوڵاتیان.
هه‌ر له‌م یاده پڕشكۆیه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوازیاره یادی ڕاپه‌ڕین ببێته سه‌ره‌تایه‌كی تازه بۆ پته‌وكردنی خه‌باتی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ك كه خۆی له پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌دا ده‌بینێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان به‌شدار بن له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردسان و سه‌رخستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان و به‌هێزكردنی برایه‌تی و ته‌بایی و پاراستنی یه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانماندا.
به‌رز و پیرۆز بێت یادی ڕاپه‌رین و دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین و بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ریمی كوردستان
4ی ئازاری 2014




