٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.دیندار زێباری داوا دەكات، لە كۆبوونەوە و نووسینەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكاندا پێوەست بە مافەكانی مرۆڤ لە عێراقدا، حكوومەتی هەرێم بەشدار بێت

سەرچاوە: KDP.info

 سەرۆكی لیژنەی باڵای بەدواداچوونی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان، د.دیندار زێباری، داوا لە حكوومەتی عێراقی فیدراڵ دەكات كە لەمەودوا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی مافی مرۆڤی عیراق لە هەموو كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە رەوشی مافی مرۆڤ ئامادە بێت و لیژنەی باڵای بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق، تایبەت بە رەوشی مافی لە هەرێمی كوردستان و عیراق ئامادە بكات و پێشكەش بە لایەنی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان بكات.

 

 لەكۆبوونەوەیەكی هاوبەشداكە ئەمڕۆبەڕێوە چوو، بەئامادەبوونی د.دیندار زێباری سەرۆكی لیژنەی باڵای بەدواداچوونی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان و عەبدولكەریم مستەفا بریكاری وەزارەتی مافی مرۆڤ لە حكوومەتی عیراقی فیدراڵ و ئەندامانی لیژنەی باڵا و شاندێكی وەزارەتی مافی مرۆڤی عیراقی، رەوشی مافی مرۆڤ لە عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەت و ئەو هەنگاوانەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری باشتركردنی رەوشی مافی مرۆڤ بەگشتی لە هەرێم ناوە باس كران.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لەسەر كاری هاوبەش و هەماهەنگی كردەوە  بەتایبەت لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەمەبەستی باشتركردنی رەوشی مافی مرۆڤ و رێگرتن لەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی پێشێڵكردنی مافی مرۆڤ.

 سەرۆكی لیژنەی باڵای بەدواداچوونی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان داوای لە لایەنی عێراقی كرد كە لەمەودوا لایەنی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ وەزارەتی مافی مرۆڤی عیراقی فیدراڵ لە هەموو كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە رەوشی مافی مرۆڤ ئامادە بێت و لیژنەی باڵای بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی مافی مرۆڤی عیراقی فیدراڵ هەموو ڕاپۆرتێكی تایبەت بە رەوشی مافی لە هەرێمی كوردستان و عیراق ئامادە بكات و پێشكەش بە لایەنی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان بكات.

 هەروەها تەكید لەسەر ئەوە كراویەوە كە لە ڕاپۆرتەكانی داهاتوودا لیژنەی باڵای بەدواداچوونی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بە هاوكاری لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەكید لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ بە شێوەیەكی گشتی و مافی رۆژنامەنووسان و ئافرەتان و كەمەنەتەوە و ئایینەكان و رەوشی گرتووەكان و زیندانیان دەكەنەوە و هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەم بوارانەدا بۆ رای گشتی و نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان روون و شرۆڤە دەكەن. 

جێگای ئاماژە پێكردنە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی لەبەرچاوگرتنی تێبینی و رەخنەكان و بەدواداچوون ڕاپۆرتەكانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ بە شێوەیەكی گشتی و رەوشی ئافرەتان و رۆژنامەنووسان و زیندانیان ...هتد، هەروەها نیشانكردنی كێشە و گرفتەكان و كەموكوریەكانی وەزارەت و دامودەزگاكانی حكوومەت و لە ساڵی رابڕدووە ئەركی بەدواداچوونی هەموو ڕاپۆرتەكانی نێودەوڵەتی لیژنەیەكی باڵای دامەزراندووە و وەڵامدانەوەیان لە ئەستۆی خۆی گرتووە و تا ئێستا وەڵامی هەموو ڕاپۆرتێكی نێودەوڵەتی كە ئاماژە بە رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان كردبێت لەلایەن ئەم لیژنەیەوە وەڵامی داوەتەوە و وەلام و تێبینییەكانی خۆشی بۆ سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێم بەرز كردووەتەوە بە مەبەستی چارەكردنی كێشە و كەموكورییەكان و جێبەجێكردنی یاسا و رێنمایەكانی تایبەت بەم بوارەوە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار