٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد:نووری مالیکی ئامادە نییە بێتە پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد گوتی، ئەمڕۆ نووری مالیکی داوای پەرلەمانی رەت کردەوە بۆ ئامادەبوونی لە پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رەوشی ئەمنیی پارێزگای ئەنبار.

ئشەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی، د.حەمید باڤی، بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ بڕیار بوو پەرلەمانی عێراق کۆ بێتەوە، بەڵام بەھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

باڤی گوتیشی: بڕیار بوو رۆژی پێنجشەممە پەرلەمان لەبارەی رەوشی ئەمنیی پارێزگای ئەنبار کۆ بێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش داواکارییەکی ئاراستەی نووری مالیکی کردبوو کە لە پەرلەمان ئامادە بیَت، بەڵام ئەمڕۆ نووری مالیکی ئەم داواکارییەی پەرلەمانی رەت کردەوە و ئامادە نابێت، بۆیە ئەستەمە رۆژی پێنجشەممەش ئەو کۆبوونەوەیە بەرێوە بچێت.

باڤی گوتیشی: تائێستا دیار نییە کەی پەرلەمان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە دەست بە گفتوگۆکانی دەکات، بەڵام دەنگۆی ئەوە ھەیە کە لیستی موتەحیدون و ھاوپەیمانیی نیشتیمانی رێکكەوتن بکەن بۆ ئەوەی گەمارۆی سەر ئەنبار لابدرێت و، ئەندامانی لیستی موتەحیدونیش ئامادەی کۆبوونەوەکان بن بۆ تێپەراندنی بودجە، ئەمەش تائێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار