مەسروور بارزانی: هه‌رێمی كوردستان له ئاستی ناوچه‌كه و جیهاندا خاوه‌ن پێگه و سەنگی خۆیه‌تی، ناوچه‌كه‌ش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێـت

ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، لە 23ـیەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی جەماوەری خەڵكی كوردستاندا، وێڕای پیرۆزبایی گه‌رمی له سەرجەم خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه قاره‌مانەكان و جەماوەری كوردستان به گشتی و جەماوەری دەروازەی راپەڕین(رانیه) بە تایبەت، ڕایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان له ئاستی ناوچه‌كه و جیهاندا خاوه‌ن پێگه و سەنگی خۆیه‌تی، ناوچه‌كه‌ش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێـت.
دەقی بەیاننامەكە:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی 23-ه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری كوردستانه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له سەرجەم خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و جەماوەری كوردستان به گشتی و جەماوەری دەروازەی راپەڕین(رانیه)ـی خۆشەویست ده‌كه‌م.
وێڕای ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان به هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانی له ماوەی 15 رۆژداكوردستان له ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره داگیركاره‌كان رزگار بكات، كه له مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا وه‌رچه‌رخانێك بوو، هاوكات وانه‌یه‌كی پڕ له واتاش بوو، كه هەنگاوه‌كانمان به یه‌كڕیزی و متمانه به‌خۆكردن و خۆڕاگرییه‌وه تۆكمەتر و بەرهەمدارتر دەبن. له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان له ئاستی ناوچه‌كه و جیهاندا خاوه‌ن پێگه و سه‌نگی خۆیه‌تی، ناوچه‌كه‌ش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێـت. دوارۆژی ئەم خاك و گه‌له له پارت و هێزه سیاسیه‌كان و جه‌ماوه‌ر ده‌خوازێ به گیانی 23 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ هەموو هێز و تواناكان یەكبخەن هەم بۆ تێپەڕاندن و وەبەرهێنانی قۆناغه‌كه بەسەركەوتوویی، هه‌م بۆپاڵپشتیكردن له‌و بۆچوونه‌ی، كه رێزگرتن له خوێنی شەهیدانی كوردستان و به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌كی گەش و سەرفرازی بۆ كوردستان كردۆته چه‌قی خه‌بات.دووباره پیرۆزه ساڵڤه‌گه‌ڕی راپەڕین. به‌ره‌و ژیانێكی به‌روومه‌ت و سه‌قامگیر و خۆشگوزەران بۆ كوردستان.
مه‌سرور بارزانی
4ی ئاداری2014




