٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ناڕازین لە برینی مووچەی فەرمانبەران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info/ لە كاردانەوەیەكدا لە هەمبەر بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی بەغداوە، ئەمڕۆ لە هەولێر رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناڕەزاییی خۆی دەبڕی و داوای كرد كە لە زووترین كاتدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا سەرۆكی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان كوردستان، عەدنان ئەنوەر بەگ، بە توندی ئیدانەی بڕیارەكە حكوومەتی بەغدای كرد سەبارەت بە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كورستان و داوای كرد كە كۆتایی بە بڕیارەكە بهێندرێت و گۆتی ئێمە لەو باوەڕەدا نەبووین كە حكوومەتی بەغدا هەلسوكەوتێكی لەوشێوەیە بەرامبەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنوێنێت.

هەروەها سەرۆكی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی گۆتی، ئەگەر هەرێمی كوردستان گرتنەوەی ئاو بۆ سەر عێراق وەك كارتێك فشار بەكار بهێنێت ئەوا رەوشی خەڵكی عێراقیش تێك دەچێت و كاریگەریشی لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت دەبێت لە ناوچەكانی كەركووك.

هەروەها عەدنان گۆتی رقەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بەرامبەر سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی، زیادی كردووە و ئەگەر بڕیارەكەش هەڵنەوەشێنێتەوە ئەوا كاردانەوەی زۆر توندیان دەبێت. 

هەواڵی پەیوەندیدار