كونسوڵی نوێی به‌ریتانیا: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و له‌نده‌ن به‌هێزتر و قوڵتر ده‌كه‌م

كونسوڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێ ئه‌ركی ئه‌و له هه‌رێمی كوردستان بۆ زیاتر قووڵكردنه‌وه و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیایه.
به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێم، هیو ئیڤانس، رۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت كۆبووه‌وه.
فه‌لاح مسته‌فا پیرۆزبایی له كونسوڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ست به كاربوونی و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كانی بۆ خواست و ئاماده‌یی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خسته‌ڕوو بۆ هه‌ر هاوكاری و كار ئاسانیه‌ك بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا به‌ڕێزیان فه‌لاح مسته‌فا ده‌ڵێ "ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵین به ئاستی په‌یوه‌ندی پته‌ومان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و له‌و باوه‌ڕه‌داین كه له زۆر بواری وه‌ك سیاسی و ئابووری و كه‌لتوری و په‌روه‌رده‌یی ده‌توانین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا درێژه به په‌یوه‌ندیه‌كانمان بده‌ین".
هیو ئیڤانس كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا وێڕای خۆشحاڵ بوونی به كاركردنی له هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختی له‌سه‌ر كاركردن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرد و ته‌ئكید له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان حكومه‌تی به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا " په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی په‌ره‌وه‌رده و بازرگانی و سیاسی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و ئه‌ركی ئه‌و له هه‌رێمی كوردستان بۆ زیاتر قووڵكردنه‌وه و به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه".




