پەرلەمانتارێکی کورد: پەرلەمان پشوو وەرناگرێ تاوەکو پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند دەکرێت

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کوردئاشکرای کرد، کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بەردەوام دەبن و پشوو وەرناگرن تاوەکو پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند دەکرێت.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق، مەحما خەلیل، لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بەردەوام دەبن تاوەکو پرۆژەیاسای بودجە پەسەند دەکرێت و پشوو وەرناگرێت.
مەحما خەلیل گوتیشی: گفتوگۆکان لەنێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ھیچ رێكکەوتنێک.
خەلیل باوەڕی وایە كە، داواکاریەکانی کورد لەبەرچاو بنەگیرێ و رەنگە وەکو ساڵی رابردوو بودجە بە بێ کورد تێپەڕێندرێت.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەیشی دا، ئامادەی ھیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق نابن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە بەم شێوەیە و دەنگیشی پێ نادەن تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
بڵند ئیبراهیم




