كەلار.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی مووچەی 6 مانگ بەسەر 234 منداڵی بێباوكدا دابەش دەكات

هەولێر - KDP.info/ دەزگای خێرخوزایی بارزانی بە هاوكاریی مانگی سووری ئیماراتی لە هەڵمەتی پرۆژەی چاودێرانی ئازیزاندا مووچەی شەش مانگی بەسەر 234 منداڵ لە شاری كەلار و دەوروبەری دابەش كرد.
3/3/2014 لە درێژەی خزمەتكردن بە منداڵانی بێباوك و پڕكردنەوەی كەلێنێك لە ژیانی رۆژانەیان، پرۆژەی چاودێریی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاریی مانگی سووری ئیماراتی لە قۆناغێكی نوێدا هەڵدەستێ بە دابەشكردنی مووچەی (6) مانگی منداڵانی ئازیز (بێباوك) لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان و تیایدا 3941 منداڵ سوودمەند دەبن، سەرەتای دابەشكردنەكەش لە شاری كەلارو دەوربەری دەست پێكرا تیایدا 234 ئازیز ئەو یارمەتیەیان بەسەر دابەش كرا.
لەقۆناغی ئێستادا پرۆژەی چاودێریی ئازیزان هەڵدەستێت بە دابەشكردنی مووچەی (6) مانگی منداڵانی بێباوك كە بەسەر ناوچەو شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، لەوانە لە پارێزگای هەولێر (1534)منداڵ سوودمەند دەبن، هەروەها لە پارێزگای دهۆك (856) منداڵ و لە سلێمانیش (851) منداڵ و لە كەركووك و گەرمیانیش (700)منداڵی بێباوك (ئازیز) سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی مووچەكانیان.




