٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەفین دزەیی: رازی نابین نەوتی هەرێم لە رێگەی كۆمپانیای سمۆوە هەناردە بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - تایبەت بە KDP.info/ گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا رایگەیاند كە، كارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراقدایە و هیچ ماددەیەكی دەستوورییشمان پێشێل نەكردووە و بە هیچ شێوەیەكیش رازی نابین كە نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی كۆمپانیای سمۆوە هەناردەی دەرەوە بكرێت.

 

لەلێدوانێكی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی، گوتی ئێمە كارەكانمان لە چوارچێوەی دەستوورە و پێشێلی هیچ ماددەیێكی دەستووریمان نەكردووە، سەبارەت بە گەڕاندنەوەی داهاتی نەوتیش بۆ بەغدا و ناردنی نەوت لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، سەفین دزەیی گوتی،دوای نەدانی پارەی كۆمپانیاكان ئەو بڕە نەوتەی نێردراوە بای ئەو پارەیە بووە كە دەبوا بەغدا دوای ساڵی 2012 بە كۆمپانیاكانی بدابایە.

 لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا سەبارەت بە كۆمپانیای سۆمۆیش گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی ئێمە رازی نابین نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی سۆمۆوە هەناردە بكرێت.

 دزەیی بەردەوامیی گفتوگۆكانیشی بە زەرورەت زانی بۆ لێكنزیك بوونەوەی هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی كێشە هەلپەسێردراوەكان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار