٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیتالیا. باڵیۆزی عێراق پێشوازی له راوێژكاری یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی جیهان كرد

سەرچاوە: KDP.info

رۆما - KDP.info/باڵیۆزی عێراقی فیدراڵ لە ئیتالیا، سەیوان بارزانی، لەگەڵ راویژكاری ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی جیهان و نوێنەری دەرەوەی یەكیتی لاوانی دیموكراتی كوردستاندا كۆ بووەوە و، پرسی بەشداریكردن له كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرۆكایەتیی لاوانی ئه ورووپا له رۆمای پایتەختی ئیتالیایان خستە بەر باس.

سه یوان بارزانی خۆشحاڵییخۆی لە بەشداریكردنی لاوانیكوردستان له كۆبوونەوەی سەرجەم سەرۆكانی لاوانی ئه ورووپا دەربڕی و بۆ لاوانی كوردستان بە تایبەت و عێراقیش بە گشتی بە دەستكەوتیمەزنی ناو برد.

راویژكاری ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی جیهانیش سوپاس و پێزانینی بۆباڵیۆزی عێراق لە ئیتالیا لە پێشوازیكردنی نیشان دا و ڕۆڵی لاوانی كوردستانیشی لە كایە سیاسییەكانی لاوانی جیهان و ئەو دەستكەوتانەی خستنە بەر باس كە لە ڕێی لاوانی جیهانەوە بە دەست هاتوون.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار