٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕوونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە مامەڵەكردنی میدیاكان لەمەڕ ڕۆژئاوای كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

 

ماوەیەكە هەندێك لە میدیاكان لەبارەی پرسی رۆژئاوایی كوردستان، وا نیشانی خەڵك دەدەن كە لە ڕەوشی ڕۆژئاوادا سەرۆكایەتیی هەرێم گرفتی لەگەڵ پەیەدە هەیە. لێرەدا ڕایدەگەیێنین كە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان گرفتی لەگەڵ هیچ كەس و ‏لایەنێك لە رۆژئاوای كوردستان نییە، بەڵكو یارمەتیدەر ‏بووە بۆ ئەوەی هەموو پارتە كوردییەكان پێكەوە كار بكەن و یەكهەڵوێست و ‏یەكدەنگ بن.‏

ئەگەر لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوا پێكەوە بن و یەك هەڵوێست بن ئەوا سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پاڵپشتیی تەواوی هەنگاوەكانیان دەكات. بەڵام ناكرێ پشتیوانی لە تاكڕۆیی و خۆسەپاندنی لایەنێك بكرێت.
ئەگەر مەبەستی ئەم جۆرە میدیایانە یارمەتیدانی گەلی كوردە لە ڕۆژئاوا پێویستە بەرپرسانەتر مامەڵە بكەن و ڕاستییەكان وەك خۆی بگوازنەوە و دەستبەرداری موزایەدات بن.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
‏3/3/2014‏

هەواڵی پەیوەندیدار