٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەت پەردەی لەسەر لقی بانكی ستاندەر چارتەرد لادا

سەرچاوە: KDP.info
نێچيرڤان بارزاني لە مەراسيمي كردنەوەي بانكي ستاندەر چارتەري بەريتانيايي. هەولێر - ئەمڕۆ. فۆتۆ: كارزان هەورامي

هەولێر- KDP.info/سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ئاماژە بە كەرتی گشتی لە كوردستان دەكات و ڕەخنەیش لە شێوەی كاركردنی سیستەمەكە دەگرێت. ڕاشیگەیاند كە هەرێمی كوردستان لە ماوەی ڕابردوودا هەنگاوی ئابووری باشی بڕیوە.

لە ڕێوڕەسمێكدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، كە سەرۆكی حكوومەت و نوێنەری بانكی ستاندەر چارتەردی بەریتانیایی و وەزیری سامانە سروشتییەكان و وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێرتێیدا ئامادە بوون، پەردە لەسەر لقی بانكی ستاندەر چارتەری بەریتانیایی لە شاری هەولێر لادرا. لە وتەیەكدا سەرۆكی حكوومەت خۆشحاڵیی خۆی بە هەنگاوێكی لەو شێوە لە هەرێمی كوردستان نیشان دا و ڕایگەیاند: "لێرەوە سوپاس بۆ كۆنسووڵخانەی بەریتانیا و وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئاسانكاری كردنەوەی لقی بانكی ستاندەر چارتەری لە كوردستان."

نێچیرڤان بارزانی هەروەها ڕایگەیاند: "بوونی ئەو بانكە هاوكارمان دەبێت بۆ چۆنیەتیی چوونمان بۆ ناوبازاڕەكانی جیهان، لە كاتێكدا هیچ كەرتێكی ئابووری لە سیستەمی نوێی جیهاندا ناتوانێت سەركەوتن بە دەست بهێنێت، ئەگەر بە بازنەكانی وەبەرهێنانی جیهانییەوە گرێ نەدرێت."

ئاماژەی بەوەشدا بانكەكانی كەرتی گشتی نەیانتوانیوە سەركەوتن بەدەستبهێنن لەكارەكانیاندا، گرفتی زۆریان بۆ دروست بووە.

لە وتارەكەیدا سەرۆكی حكوومەت بە گرنگییەوە باسی لقی بانكی ستاندەری كرد لە هەرێمی كوردستان و پاڵشتیی حكوومەتیشی بۆ ئەو جۆرە هەنگاوانە دەربڕی و گوتی: "ئێمە پشگیری لە هەر بانكێك دەكەین كە بەشدار بێت لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان."

لەبارەی پەرەپێدانی ئابووری لە كوردستان نێچیرڤان بارزانی بەشێك لە وتارەكەی ئاماژەدان بوو بەوەی كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەرێمی كوردستان گەشەیەكی ئابووریی باشی بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی ئەو نووسراوەی كە لقی ئەو بانكە داویەتییە دەست ڕۆژنامەنووسان كرانەوەی لقی بانكی ستاندەر چارتەرد، بەوەی كوردستانیشەوە دەبێتە 74ـەمین بانكی ئەهیلی كە سەرمایەی هەموویان 18 ترلیۆن و 500 ملیار دیناری عێراقییە. شوێنی بەستنی ڕێوڕەسمەكەیش لە "یوبی هۆڵدین" ئەنجام درا كە دواتر هەریەكە لە نوێنەری بانكەكە و یەكە تایبەتەكانی وتار پێشكەش كرا.

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار