٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکیەتیی زانایانی کوردستان: مەرجعی شیعەکانیش لەنووری مالیکی نیگەرانن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی یەکیەتیی زانایانی کوردستان ڕایانگەیاند كە ئەوان نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خەڵکی کوردستانیان بە گەورەمەرجعەکانی شیعە لە نەجەف گەیاندووە و ئەوانیش بە ھەمان شێوە لە نووری مالیکی نیگەرانن.

سەرۆکی یەکیەتیی زانایانی کوردستان، مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید، بەkdp.infoراگەیاند: "ئێمە وەکو شاندێکی یەکیەتیی زانایانی کوردستان بە مەبەستی گەیاندنی نیگەرانییەكانی خەڵکی کوردستان بە مەرجعەکانی شیعە سەردانی نەجەفمان کرد و لەگەڵ دوو گەورەمەرجعی شیعەکان کۆ بووینەوە."

مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید گوتیشی: لەمیانەی کۆبوونەوەمان لەگەڵ دوو گەورەمەرجعی شیعەکانی نەجەف، كە سەید محەممەد سەعید حەکیم و ئایەتوڵڵا ئیسحاق فەیاز بوون، باسمان لە تەواوی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرد، ئەوانیش بە ئێمەیان راگەیاند کە ئەوانیش نیگەرانن لە سیاسەتەکانی نووری مالیکی و ئامادە نین ھیچ داواکارییەکی لێ بکەن."

 سەرۆکی یەکیەتیی زانایانی کوردستان راشیگەیاند: "ئێمە بە مەرجعەکانی شیعەمان راگەیاند کە ئێمە ھیچ کێشەیەکمان لەگەڵ شیعە نییە، بەڵکو تەنھا لەگەڵ ئەو سیاسەتەی نووری مالیکیی سەرۆکوەزیرانی عێراق ھەمانە کە بەرامبەر گەلی کورد بە کاری دەھێنیت."

مەلا سعید روونیشی کردەوە، ھەردوو مەرجعە باڵاکەی شیعە ئەوەشیان باس کرد کە پێشتر ئایەتوڵڵا عەلی سیستانیی گەورەمەرجعی شیعەکان نامەیەکی ئاراستەی نووری مالیکی کردووە، بەڵام ئەو بایەخی بە نامەکە نەداوە، بۆیە ئەوان نیگەرانن لە نووری مالیکی .

ناوبراو ئاماژەیشی دا، بڕیارە سەردانی کەربەلایش بکەن و لەگەڵ گەورەمەرجعەکانی ئەو شارەیش کۆ ببنەوە و باس لەکێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بکەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار