کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان بەسەر ھێزە ئەمنییەکان دابەش دەکرێت

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەرەبەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، لە دوێنێوە دەست بە دابەشکردنی کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان کراوە بەسەر ھێزە ئەمنییەکان.
بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەرەبەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق، ھەندرێن محەممەد ساڵح بەkdp.infoراگەیاند: لە دوێنێوە دەست بە دابەشکردنی کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان بۆ رۆژی ھەڵبژاردنەکان کراوە بەسەر ھێزە ئەمنییەکان و بۆ ماوەی یەک مانگیش بەردەوام دەبێت.
ھەندرێن محەممەد ساڵح گوتیشی: ژمارەی ھێزە ئەمنییەکان کە بڕیارە کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدانیان بەسەر دابەش بکرێت 81ھەزارو400کەسە.
بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەرەبەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق راشیگەیاند: لە کۆی ئەو کارتانەی بەسەر ھاووڵاتیان دابەش کراوە لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەگاتە نزیکەی430ھەزار کارت.
برٍیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە30/4/2014بەرێوە بچێت.
بڵند ئیبراهیم




