٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ھاوپەیمانیی کوردستانی رێگەی نەدا پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی بودجەوە بکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بە kdp.info/پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لیستی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی ھەوڵی دا پڕۆژەیاسای بودجە بخاتە بەرنامەی کارەوە، بەڵام ئەوان رێگرییان کردووە و لە کۆبوونەوە چوونەتە دەرەوە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی، د.رزگار، بەKDP.infoراگەیاند:ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو،بەڵام لەناو کۆبوونەوە لیستی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی داوای کرد پڕۆژەیاسای بودجە بخرێتە بەرنامەی کارەوە و ئێمەش وەکو کوتلە کوردییەکان ھۆڵی کۆبوونەوەمان بەجێھێشت و ھاتینە دەرەوە، بۆیە رێژەی یاسایی تەواو نەبوو نەخرایە بەرنامەی کارەوە.

 

د.رزگار گوتیشی: دوای ئەوەی لیستی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی لە ھەوڵەکەیان سەرکەتوو نەبوون، ئێمە گەڕاینەوە بۆ کۆبوونەوە، بەڵام ئەوان لە کۆبوونەوە چوونە دەرەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی پێویستە داواکارییەکانی ئێمە جێبەجێ بکرێت، ئەگەر نا بەردەوام دەبین لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار