بابەكر دڕەیی: لەوەدەچێت ئەم كۆبوونەوەیە دواكۆبوونەوەبێت بۆ پێكهێنانی حكوومەت

هەولێر-KDP.inf/ هەڵسوڕاوێكی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت كە دەبێت بەپێی پێوەری دەنگی لایەنەكان حكوومەت دروست بكرێت، گوتیشی درێژەكێشانی پێكنەهێنانی حكوومەت نیگەرانی لای هاووڵاتیان دروست كردووە.
لەبارەی پێكهێنانی كابینەی حكوومەتی هەرێمەوە بابەكر دڕەیی هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی: "گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەت دواجار بە دوو ئاراستە دەكەوێتەوە، یان ئیجابی یان سلبی لە خاڵی نەگەیشتن بە ڕێككەوتنەكان لەنێوان لایەنە سیاسییەكان، لەكاتێكدا دەبوایە زووتر ئەم گفتوگۆیانە دەرئەنجامی هەبوایە، چونكە لەوە دەچێت ئەمە دواكۆبوونەوە بێت لەنێوان لایەنەكان و، دواكەوتنی كابینەی حكوومەت لە ماوەی 163 ڕۆژ بۆتە مایەی نیگەرانیی خەڵك، بۆیە ئێمە لە بزووتنەوەی گۆڕان پێمان باشە چیتر پێكهێنانی حكوومەت دوانەكەوێت".
گوتیشی: "دەبێت بە پێوەری هەڵبژاردن حكوومەت دروست بكرێت بەپێی ئەو حەقەی خەڵك داویەتی بە لایەنەكان كۆتایی بە گفتوگۆكان بێت".
كارزان هەورامی




