٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ هەڵسوڕاوێكی بزووتنەوەی گۆڕان گوتی كە لەسەر كۆمەڵێك پرس شاندنی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ دەبنەوە و، كۆبوونەوەكانیش بەردەوامییان دەبێت.

لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoهەڵسوراوی بزووتنەوەی گۆڕان، مام ڕۆستەم بازیانی، گوتی كە ئەمڕۆ شاندنی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر پێكهێنانی حكوومەت كۆ دەبنەوە و لەو كۆبوونەوەدا ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا، بەشدرای دەكات و، گۆڕان ئەندامانی خۆی بۆ ئەو گفتوگۆیە دەستنیشان كردووە كە تایبەتن بە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەت.

وەك پێشتریش ڕاگەیەنراوە، كۆبوونەوەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ لایەنەكانی دیكە بەردەوامی دەبێت بۆ ئەوەی بگەنە خاڵێكی هاوبەش لەسەر پێكهێنانی حكوومەت و سەرۆكی شاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە نیچیرڤان بارزانی سەرپەرشتیی دەكات بەردەوام دەبن.

كارزان هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار