٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ئەوقاف دروستکردنی مزگەوت مەرجدار دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- KDP.ino/وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیندراوێکدا کە کۆپیێکی بۆ KDP. inoنێردراوە و تێیدا ھاتووە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پلانێکی نوێی بۆ دروستکردنی مزگەوت لە شارە گەورەکاندا داڕێژاوە و بەپێی پلانەکە وەزارەت خۆی ھەڵدەسێت بە دابینکردنی زەوی بۆ مزگەوت لە شوێنە گونجاوەکاندا بەپێی مەرجەکانی دروستکردنی مزگەوت لەلایەن خێرخوازانەوە.

لە راگەیندراوەکەدا جەخت كراوەتەوە، رێگا بۆ دەوڵەمەند و خێرخوازانی کوردستان دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئاسانتر و بە چەند مەرجێک ئەرکە خێرخوازییەکەیان لە دروستکردنی مزگەوت لە ماوەیەکی دیاریکراودا ئەنجام بدەن و، وەزارەتیش لە سەرچاوە و بڕی پارەی پێویست بۆ دروستکردنی مزگەوتەکە دڵنیابێت.

لە کۆتایی راگەیندراوەکەدا ھاتووە، ئەم ئاگادارییە سەرەتای جێبەجێکردنی ئەم پلانە نوێیەی وەزارەتی ئەوقافە بۆ دروستکردنی مزگەوت لە گەڕەکی 8ی حەسارۆک لە دەوروبەری شاری ھەولێر و خێرخوازان دەتوانن لە رۆژی یەکشەممەی داھاتووەوە سەردانی وەزارەتی ئەوقاف بکەن.

شایانی باسە، ئێستا لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە 5000مزگەوت ھەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار