له نامه‌ی ئۆباما بۆ مالکی: کۆمپانیا تایبه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا له بڕیاره‌کانیان ئازادن

له ده‌قی نامه‌ی "باراک ئۆباما" سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا بۆ "نوری مالکی" سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که وڵامی نامه‌که‌ی مالکی بوو سه‌باره‌ت به گله‌یی له کارکردنی کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکاییه‌کانی بواری نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان، ئۆباما گوتوویه‌تی: "ده‌بێت توانای هه‌رێمی کوردستان له بواری نه‌وتدا به‌رز بکرێته‌وه که له دواڕۆژدا سوود به هه‌موو لایه‌ک(عێراقییه‌کان) بگه‌یه‌نێت."
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌ی ئۆبامایه:
"به‌ڕێز نوری مالیکی
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
به‌غدا
به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیران
سوپاس ب نامه‌که‌ی تۆ ده‌رباره‌ی وه‌به‌رهێنانی کۆمپانیاکانی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان و ناوچه جێ‌ناکۆکه‌کان. من له گرنگیی رۆڵی که‌رتی نه‌وت ده‌گه‌م بۆ خۆشگوزه‌رانیی عێراق و خه‌ڵکه‌که‌ی. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوانه ده‌که‌ین که عێراق ناویه‌تی بۆ زیادکردنی به‌رهه‌می نه‌وت، ئه‌مه‌ش هانده‌ره بۆ ئاسایشی وزه‌ی جیهانی.
حکومه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆشحاڵه به به‌شداربوون له‌گه‌ڵ عێراقییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشانه، له رێگه‌ی لێژنه‌یه‌کی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له بواری وزه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عێراقییه‌کان به‌رده‌وام بن بۆ گه‌شه‌پێدان و چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به به‌رده‌وامی پشتیوانی له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و ده‌ستووریانه کردووه بۆ کێشه‌کانی تایبه‌ت به ئیداره‌کردنی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی عێراق.
ئیداره‌ی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت له هاندانی هه‌موو لایه‌ک بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، که ئه‌مه‌ش به نییه‌تێکی باشه‌وه ده‌بێت هه‌روه‌ک تۆ له نامه‌که‌تدا ئاماژه‌ت پێ‌داوه، ئیـه کۆمپانیاکانی ئه‌مه‌ریکامان ئاگادار کردۆته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له ئاگادار کردنه‌وه‌ی به‌وه‌ی که ئیمزاکردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمێکی عێراق، به‌بێ ره‌زامه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدڕاڵی ئه‌م کۆمپانیایانه رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی نایاسایی چاوه‌ڕوان‌نه‌کراو ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها له سروشتی ده‌ستووریی کیشه‌کان ده‌گه‌ین، وه‌ک له نامه‌که‌تدا باست کردووه، که‌وا تایبه‌ت به بلۆکه‌کانی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کاری له‌سه‌ر کردووه که له مه‌ودایه‌کی فراوانتر ئه‌م گرێبه‌ستانه له رووی سیاسییه‌وه ده‌بنه هۆکاری ناسه‌قامگیری. ئێمه ئه‌م بۆچوونه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و به‌رپرسانی وڵاتانی دراوسێ باس کردووه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیایانه‌ش باس ده‌که‌ین که کاری بازرگانی ده‌که‌ن.
له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ت ئازادن له بڕیاری خۆیان به شێوه‌یه‌کی گشتی له ده‌ره‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی حکومه‌تدان. ئه‌م کرده‌وانه‌ی که له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام دراون پێویست ناکات وه‌ک ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا لێک بدرێته‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ حاڵه‌تدا هاوکۆکیش نه‌بێ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا.
من به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام هانی حکومه‌تی و هه‌رێمی کوردستان ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ و کۆششه‌کانیان زیاتر بکه‌ن له‌پێناو گه‌یشتن به یاسایه‌کی نه‌وت و غازی وا که ببێته هۆی وه‌به‌رهێنانی یاسایی و ته‌واوکار بۆ سه‌رچاوه‌کانی وزه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
من دڵنیام چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌یه ده‌بێته مایه‌ی ره‌خسانی که‌شێکی باشتری وه‌به‌رهێنان و سه‌قامگیرییه‌کی وا که سوودی بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان ده‌بێت له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا. هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی گرینگ ده‌بێته هۆی باش‌کردنی دۆخی سیاسیی عێراق و به‌هێزکردنی یه‌کگرتوویی عێراق.
حکومه‌ته‌که‌م و هاوکارانم له باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا هه‌موو هاوکاری و کۆششێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ گه‌یشتن به یاسایه‌کی نه‌وت و گاز و له هه‌مان کاتدا هه‌موو لایه‌نه‌کان هان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی کاتی ئیداره‌یه‌کی گۆنجاو بۆ ئه‌و کێشانه‌ی ئێستا بکه‌ن که له ئه‌نجامی رێککه‌وتنی کۆمپانیاکان و هه‌رێمی کوردستان هاتوونه‌ته ئارا. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئاسانکاری بۆ ئه‌وه‌ی توانای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بگاته ئاستێک کاره‌کان باشتر بکات و له دواڕۆژدا سوود به هه‌موو لایه‌ک بگه‌یه‌نێت و متمانه‌یه‌ک دروست بکات تا بگه‌ن به رێککه‌وتنێکی فراوانتر."




