٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئامەد، 35ەمین ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی سەرکردەی رۆحیی نەتەوەیی کورد بارزانیی نەمری بەرز ڕاگرت

سەرچاوە: KDP.info

ئامەد - KDP.info/ لە شاری ئامەدی کوردستانی تورکیا، یادی 35ەمین ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی سەرکردەی رۆحیی نەتەوەیی کورد کرایەوە. کە تێدا بە سەدان کەسی ناسراوی کورد و بەرپرس و کاسایەتییانی دیاری ئەو شارە و باکووری کوردستان بەشدار بوون.

 پلاتفۆرمی دیموكراسیی كورد بۆ یادكردنەوەی سەرکردەی رۆحیی کورد مەلا مستەفا بارزانی كە 35 ساڵ بەر لە ئێستا لە واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كۆچی دوایی كرد، لە ھۆڵی كۆنفرانس و نمایشی رێنیسانس لە شاری ئامەد كۆنفرانسێكی ئەنجام دا. لە كۆنفرانسەكەدا چەندین وتار لە سەر ژیانی مستەفا بارزانیی نەمر خوێندرانەوە، تێیاندا ئاماژە دراوە کە ئەو سەرکردە نەمرەی کورد توانیویەتی لە بارودۆخێکی هەستیاری ناوچەکەدا دۆزی کورد بە ئاراستەیەکدا ببات، دەیان دەستکەوتی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی فەرهەنگی لێ بکەوێتەوە و ناسنامەی کورد لە فەوتان رزگار بکات و مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان مسۆگەر بکات.

ك.ع

 

هەواڵی پەیوەندیدار