سۆران.. كۆنفرانسیك بۆ یادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی ئۆردوگای زێوە ساز درا

سۆران- KDP.info/بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی سۆران لەژێر دروشمی(لە فرمێسك و خەم و ئازار بۆ خەندە و ئومێد و ژیان) كۆنفرانسێكی تایبەت بە ڕۆڵی دامودەزگاكانی حكوومەت لە خزمەت گەیاندن بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان- بە كۆمەڵ كوژی ناساندنی بۆردومانی ئۆردووگای (زێوە- ئێران) لە هۆڵی بۆنەكانی سۆران ساز كرد.
لە كۆنفرانسەكەدا وەزێری شەهیدان و ئەنفالكراوان و پەرلەمانتارانی كوردستان و بەرپرسی هەردوو لقی 10 و لقی 26ی گولان و بەرێوەبەری دەزگا حكوومییەكانی دەڤەرەكە و جەماوەریكی زۆر ئامادە بوون.
سەرەتای مەراسیم بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد و پاشان لەلایەن بەرێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران وتاری بەخێرخاتن و پاشان هەریەك لە وەزیری شەهیدان ئەنفالكراوان و قائیمقامی قەزای سۆران و وتاری بنەماڵەی قوربانیان و بەرپرسی لقی10 خوێندرایەوە، هەر لە مەراسیمەكەدا بە چەندین دیكۆمێنتاری، ئەو تاوانەی رژێمی بەعس كە بە درەندەترین شێوە ئەنجامی دابوو، وەبیر ئامادەبووان هێنرایەوە.
ئیماعیل گوندەژۆری




