له مه‌راسیمێکدا یه‌که‌مه‌کانی قۆناغی ئاماده‌یی هه‌رێم خه‌ڵاتکران

ئه‌مڕۆ 24/7/2012 د. عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید وه‌زیرى په‌روه‌رده، له مه‌راسیمێکدا یه‌که‌مه‌کانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستانی خه‌ڵاتکرد.
له مه‌راسیمێکدا که به ئاماده‌بوونی کاروان محه‌مه‌د سابیر نوێنه‌رى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌چوو، دیاری هه‌ریه‌که له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و رێزدار مه‌سروور بارزانی به‌سه‌ر یه‌که‌مه‌کانی قۆناغی ئاماده‌یی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان له به‌شه‌کانی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی دابه‌شکرا.
د. عیسمه‌ت له وته‌یه‌کدا ده‌ستخۆشی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابیه سه‌رکه‌وتووانه کرد‌و ته‌واوی پاڵپشتی وه‌زاره‌تی بۆ په‌ره‌پێدانی توانای قوتابییه سه‌رکه‌وتووه‌کان دووپاتکرده‌وه، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن له قۆناغه‌کانی داهاتووی خوێندنیاندا، هه‌روه‌ها سوپاسی رێزدار مه‌سروور بارزانیشی کرد بۆ خه‌ڵاتکردنی ئه‌م قوتابی و خوێندکاره سه‌رکه‌وتووانه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه کاروان محه‌مه‌د سابیر به‌ناوی رێزدار مه‌سروور بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ ئه‌و قوتابیانه دووپاتکرده‌وه‌و به‌ڵێنیشی پێدان له قۆناغی زانکۆ ته‌واوی هاوکاری و پاڵپشتی پێویستیان پێشکه‌ش بکات بۆ ئه‌وه‌ى له ئاستێکی زانستی به‌رزدا خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگه بکه‌ن.




