دووشەممەیەكی دیكە، ڕۆژی پۆشینی جلی نه‌ته‌وه‌ییه

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی دیاریی کرد.
به‌رێوه‌به‌ڕی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هاجه‌ر داوود، ڕایگه‌یاند: دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زیری په‌روه‌رده، ڕۆژی دووشه‌ممه 10/3/2014 دیاریی كراوه بۆ ڕۆژی پۆشینی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران.
هاجه‌ر داوود گوتیشی: له‌م ڕۆژه‌دا ده‌وام ئاساییه و پۆشینی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و دوای ئه‌م ڕۆژه پشووی به‌هاری ساڵی خوێندنی 2013 -2014 ده‌ست پێ ده‌كات.
جێی باسه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سێ ساڵ به‌ر ئێستا ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد، له ئێستادا سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌م ڕۆژه‌دا جلی نه‌ته‌وه‌یی ده‌پۆشن.
بڵند ئیبراهیم




