حكوومەتی هەرێم: بەستنەوەی قووت و بژێویی هاووڵاتیانی هه‌رێم به پرسی نه‌وته‌وه، پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه ده‌ستوورییه‌كانه

هەولێر- KDP.info/گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەڵامی سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی، دەداتەوە لەبارەی بڕینی بەشە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و دەڵێ، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا ئه‌وه بوو نووری مالكی هه‌نگاوێكی له‌م شێوه‌یه هه‌ڵێنێ و دۆسیه سیاسییه‌كان تێكه‌ڵی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان بكات. ڕاشیدەگەیەنێت كە، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌یه‌وێ قووت و بژێوی هاووڵاتیانی هه‌رێم به پرسی نه‌وته‌وه ببه‌ستێته‌وه، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه ده‌ستوورییه‌كانه.
ده‌رباره‌ی ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تی عیراقی فیدراڵه‌وه، كه هیچ پاساوێكی یاسایی و ده‌ستووری نییه، گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ مالپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌ت ڕایگه‌یاندووە: "به داخه‌وه ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا ئه‌وه بوو به‌ڕێز نووری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ كه خۆی له هه‌رێمی كوردستان ژیاوه و زانكۆی له هه‌ولێر ته‌واو كردووه، هه‌نگاوێكی له‌م شێوه‌یه هه‌ڵێنێ و دۆسیه سیاسییه‌كان تێكه‌ڵی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان بكات. ئه‌مه له كاتێكدایه گفتووگۆكان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین به‌رپرسانی به‌غدا له خه‌می چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كاندا بن به ڕێگه‌ی دیالۆگ، نه‌ك قووڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران."
سەفین دزەیی جەخت دەكاتەوە لەوەی كە، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ڕێگایه‌كی گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان، پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بخاته چوارچێوه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆكانه‌وه، ئه‌م دواییه‌ش لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان، به‌ڵام ئه‌مجاره حكوومه‌تی عیراقی فیدراڵ په‌نای بۆ بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران برد، كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی نه‌خوازراوه، چونكه به‌شی هه‌رێم له بودجه‌ی عیراق مافێكی ده‌ستوورییه و ناكرێ وه‌كوو كارتێكی سیاسی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان به كار بهێنرێت.
دزەیی هاوكات دەڵێت: "هه‌روا به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی دیكه‌ی ده‌ستووری كه له‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی عیراقه، ئه‌وه‌یه نابێت له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت جیاوازی له نێوان هاووڵاتیانی عیراقدا بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك به ڕوونی ده‌یبینین ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ جیاوازی كردووه و مووچه و بودجه‌ی هه‌موو عیراقی داوه و ئه‌وه‌ی هه‌رێمیشی ڕاگرتووه و گه‌مارۆی دارایی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پاندووه."
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم ڕاشیدەگەیەنێت: "ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نین كه به‌رپرسانی عیراق ده‌بێ پشتگیری له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ی ئارامترین ناوچه‌ی عیراقه و ده‌كرێ عیراق شانازی پێوه بكات، هاوكات هه‌میشه بۆته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ئاواره و په‌ناهه‌ندانه‌ی به هۆی شه‌ڕ و نائارامییه‌وه ڕوویان تێ كردووه، هه‌رێمی كوردستانیش به‌بێ جیاوازیی ئایینی و مه‌زهه‌بی (مه‌سیحی و شیعی و سوننی و ته‌واوی پێكاته‌كانی دیكه‌ی) له‌خۆ گرتووه و جێگه و ڕێگه‌ی بۆ دابین كردوون.
هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له قۆناغی گواستنه‌وه به‌ره‌و عیراقی دیموكراسی و فیدراڵ، سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی عیراقی فیدراڵ، ئێستاش كه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری نزیك ده‌بینه‌وه، ده‌بێ د‌رك به‌و ڕاستیه بكه‌ین كه قووڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی دیموكراسیی وڵات."
سەفین دزەیی ڕوونی كردووەتەوە: "بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نابێ به هیچ پرسێكی دیكه‌وه گرێ بدرێت، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌یه‌وێ قووت و بژێوی هاووڵاتیانی هه‌رێم به پرسی نه‌وته‌وه ببه‌ستێته‌وه، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه ده‌ستوورییه‌كانه. له گفتوگۆكانمان زۆر به ڕوونی پرسی نه‌وتمان خستۆته ڕوو، حكوومه‌تی فیدراڵیش باش ده‌زانێت له پڕژه‌ی نێوان هه‌رێم و توركیادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وت نه‌فرۆشراوه، بۆیه وه‌ك هه‌میشه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاماده‌ین به دیالۆگ ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بۆ هه‌موو لایه‌كی ڕوون بكه‌ینه‌وه كه ئێمه ده‌خوازین ڕۆڵمان هه‌بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی عیراق.
هه‌روا ڕایده‌گه‌یه‌نین كه تێنه‌په‌ڕاندنی بودجه‌ی گشتی له په‌رله‌مانی عیراق هیچ په‌یوه‌ندی به بودجه‌ی پارێزگاكان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه نییه. بۆیه ئه‌م پاساوه‌ش ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئۆباڵی بڕینی مووچه بخه‌نه ئه‌ستۆی بودجه‌ی گشتیی عیراقه‌وه."
له كۆتاییدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران دڵنیا ده‌كاته‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته گه‌ڕ بۆ دابینكردنی مووچه و په‌له ده‌كات له چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر پرسێك كه په‌یوه‌ست بێت به ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانه‌وه و ڕازی نابێت مافی ڕه‌وای ئه‌وان، تێكه‌ڵی گه‌مه سیاسییه‌كان بكرێت.




