٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناشناڵ پاركی هەڵگورد - سەكران دەكەوێتە سەر نەخشەی عێراق

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- KDP.info/لە سەر داواكاریی وەزارەتی ژینگەی عێراق، پرۆژەی ناشناڵ پاركی هەڵگوردسەكرانكە رووبەرەكەی (1200) كیلۆمەتری دووجایە، دەكەوێتە سەر نەخشەی عێراق وبە دانانی ئەو ناشناڵ پاركەش گۆڕانكاری لە ژمارەی ناشناڵ پاركەجیهانییەكان روو دەدات، كە تاكو ئێستا لە تەواوی جیهاندا (2033) ناشناڵپارك لە سەر نەخشەی وڵاتان بوونیان هەیە.

لە سەردانێكی بریكاری وەزارەتی ژینگەی عێراق (كامەران عەلی)و سەرۆكیدەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم (حاكم سەمەد)و بەرێوەبەریسیاسەتی وەزارەتی ژینگەی عێراق، سەردانی ئۆفیسی چۆمانی ناشناڵ پاركیهەڵگورد سەكرانیان كرد و، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ ستافی جێەجێكاریپرۆژەی ناشناڵ پارك و ئاشنابوونیان بە پرۆژەكە، لەلایەن ژینگەیعێراقەوە بریار درا كە لەسەر نەخشەی وڵاتی عێراق رووبەری ئەو ناشناڵپاركە كە 1200 كیلۆمەتری چوار گۆشەیە بكەوێتە سەر نەخشەو تەواوی هاوكاری وكۆمەكیش لەلایەن وەزارەتی ژینگەی عێراقەوە بۆ ئەو پرۆژەیە دەستەبەر بكرێت.

 ئەو هەنگاوەی حكوومەتی عێراق، گۆرانكاری لە سەر نەخشەی وڵاتانی جیهان كەتاكو ئێستا 2033 ناشناڵ پارك لە سەر نەخشەی وڵاتاندا بوونی هەیەگۆرانكارییان بەسەردا دێت و ئەو ژمارەیە یەك ناشناڵ پاركی بۆ زیاد دەبێت.

ئیسماعیل گوندەژۆری

هەواڵی پەیوەندیدار