٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرهاد ئەتروشی: بەڵگەم هەیە مالیكی هۆكاری دواكەوتنی بودجەیە.... "ناخوازین بگاتە ئەو ئاستەی كورد ناچار بكرێت نوتی كەركووك ڕابگرێت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت كە سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی، هۆكاری دواكەوتنی بودجەیە و دەشڵێت، كورد كارتی گوشاری بەهێزی هەیە.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، فەرهاد ئەتروشی، بە KDP.infoـیڕاگەیاند: "مالیكی لەگەڵ نزیكبوونەوەی دەنگدان دەیەوێت بابەتێك بوروژێنێت بۆ ئەوەی دەنگ كۆ بكاتەوە، لەوەش دەچێت هۆكاری دیكە هەبێت بۆ ئەوەی گوشار لەسەر كورد و حكوومەتی هەرێم دروست بكات و بیەوێت خەڵك هان بدات بۆ ئەوەی خۆپیشاندان بكرێت، چونكە پێیان وابوو خەڵكێك خۆپیشاندان دەكات لە دژی حكوومەتی هەرێم لە كاتێكدا مالیكی ئەوەندە بارودۆخی خراپە ناچارە هەندێك شت دروست بكات ئەگەر نایاساییش بن، ئەگەر ناچاریش بێت بۆئەوەی باری لاری خۆی ڕاست بكاتەوە، لەو هەنگاوەدا بەشێكی زۆری شیعەكان و تەواوی سوننەكان دژی بوون."

ئەتروشی زیاتر ڕوونی كردەوە: "لەوە دەچێت ئەم گوشارانەی بۆ ئەوە كردبێت كە قۆناغێكی نوێ بكاتەوە لەگەڵ كورد بۆ دوای هەڵبژاردنەكان، ئەگەر مالیكی دەنگی باشی هێنا، بزانێت كورد ئامادەیە دەنگی لەسەر بدات بۆ خولی سێیەم خۆی كاندید بكاتەوە، بەڵام بە بۆچوونی خۆم دەبێت ئەم بابەتە چارە بكرێت، چونكە بارودۆخی عێراق بەرگە ناگرێت و ئەمەریكا و ئێرانیش لەسەر خەتن."

دەربارەی كارتەكانی كورد ئەتروشی ئەوەی خستەڕوو كە تائێستا پەرلەمان ناتوانێت كۆ ببێتەوە بەهۆی بایكۆتی ئەندامانی كورد لە پەرلەمان، چونكە یاساكان كار ناكەن و بۆ مالیكی ئەم بایكۆتە خراپە؛ دواتر كورد دەتوانێت نەوتەكە بفرۆشێت ئەگەر بە نرخێكی كەمیش بێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانین بۆریی نەوتی كەركووك كە لە كوردستانەوە و لە پارێزگای دهۆكەوە بۆ جیهان دەڕوات و ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانە دەكات، كورد ناچارە ڕایبگرێت، بەڵام ئێمەش نامانەوێت بگەینە ئەو ڕادەیە."

جەختیش دەكاتەوە: "بە بەڵگە مالیكی هۆكاری سەرەكیی دواكەوتنی بودجەیە، لە مانگی یەك خەرجییەكان بە تەواوی نەهات، چونكە (مولحەقێكیان) نارد 7 ترلیۆنیان زیاد كرد بۆ 5 دۆلارەكەی باشوور، دواتر لە هەموو وڵاتێك ساڵی دارایی 1/9 دەست پێدەكات لە كاتێكدا مالیكی مانگی 1 ساڵی دوای ئەو ناردوویەتی واتە 4 مانگ دوای خستووە، چونكە حكوومەت بەرپرسە لە ئامادە كردنی بودجە."

كارزان هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار