دكتۆر رۆژ و عه‌مار حه‌كیم جه‌ختیان له‌سه‌ر كاری راسته‌قینه‌ی چاكسازی كرده‌وه
دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵا له دیدارێكی تایبه‌تدا جه‌ختیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی چاكسازی راسته‌قینه كرده‌وه‌و به پێویستیان زانی هه‌وڵی جدی بدرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی سه‌رجه‌م كێشه سیاسیه‌كانی عێراق .
ئه‌نجومه‌نی باڵا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه بڵاوی كردۆته‌وه باس له دیداری نێوان رۆژو حه‌كیم ده‌كات و
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه هه‌ردوو لا به پێویستیان زانیوه كه به زوویی هه‌وڵی چاكسازی راسته‌قینه بدرێت و سه‌رجه‌م كێشه سیاسیه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه .




