عیماد ئەحمەد: حکوومەتی فیدراڵ، بە میزاجی شەخسی دەستی بۆ قوتی خەڵک برد

KDP.info-لە دیدارێکدا جێگری سەرۆکی حکوومەت ڕایدەگەیەنێت "سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق بودجه‌ی هه‌رێمی راگرتووه، وه‌ک خۆشی له به‌یاننامه‌که‌دا دانی پێداناوه، مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی کوردستان له‌و بودجه‌یه دابین ده‌کرێت که له به‌غداوه دێت، که‌واته له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک حکوومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه له ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران؟" ئەوەیش ڕوون دەکاتەوە ده‌ستوور رێگه به جیاوازی له نێوان هاووڵاتیاندا نادات، به‌ڵام سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق سه‌رپێچیی کرد.
لە دیدارێکدا لەگەڵ "کوردستانی نوێ" جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، عیماد ئەحمەد، لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغداوە دەڵێت: "حکوومه‌تی ئیتحادی به‌رپرسه له ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، چونکه وه‌ک له به‌یاننامه‌که‌یدا هاتووه پێویسته 17%ـی به‌شی هه‌رێم له بودجه‌ی عیراق ساڵانه بدرێت به هه‌رێمی کوردستان، که ئه‌مساڵ به بیانووی رێکنه‌که‌وتن سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت، سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق بودجه‌ی هه‌رێمی راگرتووه، وه‌ک خۆشی له به‌یاننامه‌که‌دا دانی پێداناوه، مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی کوردستان له‌و بودجه‌یه دابین ده‌کرێت که له به‌غداوه دێت، که‌واته له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه له‌ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران؟"
جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێم راشیگه‌یاندووە: "ئه‌م هه‌نگاوی به‌ڕێز نووری مالیکی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و قانونه، چونکه به‌شی هه‌رێم له بودجه‌ی عیراق مافێکی ده‌ستووریه و ناکرێ وه‌کو کارتێکی سیاسی بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان به‌کار بهێنرێ. "
گوتیشی: "له کاتی بوونی هه‌ر ناکۆکییه‌ک سه‌باره‌ت به‌هه‌ر بابه‌تێک له‌نێوان حکومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم، پێویسته له‌ڕێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆ ئه‌و پرسانه چاره‌سه‌ر و یه‌کلایی بکرێنه‌وه، هه‌روا به‌رپرسیارێتییه‌کی تری ده‌ستووری که له سه‌ر شانی حکومه‌تی عیراقه ئه‌وه‌یه که نابێت له‌ژێر هه‌رناوێکدا بێت جیاوازی له نێوان هاووڵاتیانی عیراقدا بکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ک به‌ڕوونی ده‌بینین ئه‌وه‌یه که‌سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق جیاوازی کردووه‌و مووچه‌و بودجه‌ی هه‌موو عیراقی داوه‌و ئه‌وه‌ی هه‌رێمیشی راگرتووه و گه‌مارۆی دارایی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا سه‌پاندووه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌نه‌وتیشه‌وه هه‌یه، چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی ره‌سمی له‌سه‌ر ئاستی به‌رز ئه‌نجامدراون و له‌دوا کۆبوونه‌وه‌شدا جۆرێک له‌نزیکبوونه‌وه‌و لێکگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌بوو، ئێمه به‌ئومێدبووین ئه‌نجامی باشی بۆ هه‌ردوولا لێبکه‌وێته‌وه، که‌چی به‌داخه‌وه حکومه‌تی فیدراڵی یه‌کلایه‌نه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆکان و بنه‌ما ده‌ستووری و قانونیه‌کان بودجه‌ی هه‌رێمی راگرت، له‌کاتێکدا گه‌ر حکومه‌تی فیدراڵی عیراق گرفتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌هه‌نارده‌کردنی نه‌وت، ده‌یتوانی په‌نا بۆ دادگای باڵای فیدراڵی عیراق ببات نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای نووسراوێکی وه‌زیری نه‌وتی عیراق و به‌میزاجی شه‌خسی ده‌س بۆ قوت و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان ببات و بۆ ده‌سکه‌وتنی هه‌ندێ ته‌نازولی سیاسی که‌خه‌ڵکی کوردستان له‌ژێر هه‌ر فشارێکدا بێت قبوڵی ناکات، ئه‌م رێگایه بگرێته به‌ر".
ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌رجه‌ی له به‌یاننامه‌که‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی عیراقدا هاتووه که ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاته‌که‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق گرێ ده‌دات، عیماد ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند: "هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌بواری نه‌وت به‌تایبه‌تی سازادنی گرێبه‌ست و دابینکردنی ژێرخانی پیشه‌سازی نه‌وت و هه‌نارده‌کردنی له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی بووه له ده‌ستووردا، جگه له‌وه‌ش ته‌ئکیدمان کردۆته‌وه که داهاتی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌کی تری زیادبوونی داهات بۆ هه‌موو عیراق، به‌مه‌رجێک هه‌رێم شه‌ریکی راسته‌قینه بێت له پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و داهاته‌که‌شی راسته‌خۆ بێته بانقه‌کانی هه‌رێم، له‌پێناوی زه‌مانه‌تکردنی گه‌یشتنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌کاتی خۆیدا و رێگه‌گرتن له‌وه‌ی وه‌کو کارتی فشار دژی به‌کاربهێندرێت وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینین."
کارزان هەورامی




