سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان: به تهنیا، بڕیاری به کراوهیی هێشتنهوهی کۆبوونهوهکانم نهداوه

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/ سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگهیاند، به پێشنیازی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و بەکۆی دەنگ، یەکەم کۆبوونەوەی پهرلهمان به کراوەیی هێڵراوەتەوە.
سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، محەمەد سادق سورچی، بە kdp.infoـی رایگەیاند: لە یەکەم دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا ھەر 12فراکسیۆنی ناو پەرلەمان پێشنیازێکیان ئاراستەی ئێمە وەکو سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کرد، بۆئەوەی دانیشتنەکە لەبەر بەژوەندیی گشتی بە کراوەیی بمینێتەوە، بۆ ئەوەی لایەنەکان بگەنە رێککەوتن.
سورچی گوتیشی: ئێمەیش لەسەر داوای ئەوان ئەو پێشنیازەمان خستە دەنگدان و بە کۆی دەنگ ئەو پێشنیازە پەسەند کرا، چونکە ئەو دەستەڵاتی نییە ھیچ بڕیارێک بدات و پێویستە سەرجەم پەرلەمانتاران لەگەڵیدا بن.
سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: پێویستە ئەگەر سکاڵا تۆمار بکرێت، لەسەر ھەموو پەرلەمانتاران تۆمار بکرێت نەک تەنیا من، چونکە من لەسەر پێشنیازی ئەوان خستوومەتە دەنگدانهوه و ئەوان دەنگیان پێی داوە و من ئەو دەستەڵاتەم نییە ئهو بڕیاره بدهم.
گوتیشی که ئهو رێز لەدادگا دەگرێ و ئامادەیه ھەر کاتێک پێویست بکات بچێە بەردەم دادگا.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنی ژمارەیهک چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: کە سکاڵایان لەسەر سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە،چونکە بڕیاری داوە دانیشتنی پەرلەمان بە کراوەیی بمینێتەوە.
بڵند ئیبراهیم




