٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌مڕۆوه‌، ھەڵمەتی نیشتیمانی کوتانی دژی ئیفلیجیی منداڵانه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندنی تەندروستیی ھەولێر ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ ھەڵمەتی نیشتیمانی کوتانی دژی ئیفلیجیی منداڵان لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و عێراق دەست پێ دەکات و پێنج رۆژیش بەردەوام دەبێت.

بەرێوبەری راگەیاندنی تەندروستیی ھەولێر، فاخیر کرمانجی، بە kdp.infoی راگەیاند: ھەڵمەتی نیشتیمانی کوتانی دژی ئیفلیجیی منداڵان بە دوو قۆناغ دەست پێ دەکەن، قۆناغی یەکەم ئەمڕۆ دەست پێ دەکرێت و پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و، قۆناغی دووەمیش 6/4/2014دەست پێ دەکات، ئەویش هه‌ر پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

فاخیر کرمانجی گوتیشی: ئەو ھەڵمەتە منداڵانی تەمەن یەک رۆژ تاوەکو پێنج ساڵان دەگرێتەوە.

بەرێوبەری راگەیاندنی تەندروستیی ھەولێر راشیگەیاند: ژمارەیەکی زوری تیمی تەندروستی پێکھێندراون و ماڵ بەماڵ دەگرێن ومنداڵان دەکوتن.

کرمانجی روونی کردەوە، ئەم کوتانە سودێکی زۆری ھەیە بۆ پاراستنی منداڵان لە ڤایرۆرسی ئیفلیجبوون، داوادێ له‌ ھاووڵاتیان ده‌کات ھاوکاری تیمەکانیان بکەن بۆ ئەوەی ھەڵمەتەکە بەسەر کەوتوویی ئەنجام بدرێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار