٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ... مانگی رابردوو 73کەس کوژراون، 11ـیان کورد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- تایبەت بەKDP.info/ لەماوەی مانگی رابردوودا لە شاری مووسڵ 73کەس کوژراون و له‌ نێوایاندا 11کورد هه‌بووه‌.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەعید مەموزینی، بە kdp.infoراگەیاند: مانگی رابردوو لە ئەنجامی کردەوەی تیرۆرستی لە پارێزگای مووسڵ 73کەس کوژراون و 11کەسیان کوردن و 14ی دیکەیش چەکدارانی داعش بوونە.

سەعید مەموزینی گوتیشی: ژمارەی قوربانیان بەراورد لەگەڵ مانگی پێشوتر کەمی کردووە، بەڵام رێژەی قوربانیانی کورد زیادی کردووە کە مانگی پێشووتر چوار کورد کوژرابوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە پارێزگای مووسڵ لە ئەنجامی کردەوەی تیرۆرستی 94کەس گیانیان لە دەست دابوو و، چواریان کورد بوون.

بڵند ئیبراهیم

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار