٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆکان ده‌کەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.INFO/پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی پەرلەمان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، چاوەڕوانی رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا دکەن.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستان، لانە ممحەمەد، بە kdp.infoـیراگەیاند: سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئوسامە نوجەیفی، سەردانی ھەرێمی کوردستان کردووە و ئامانج لێی بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بە تایبەت پڕۆژەیاسای بودجە، چونکە زۆر دواکەوتووە و ئەگەر ئێمەش بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان نەکەین رێژەی یاسایی ئەندامان تەواو نابێت و پەرلەمانیش ناتوانێ ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بکات.

لانە محەممەد گوتیشی: ئێمە بە ھیچ شێوەیەک بەم پڕۆژەیاسایە ڕازی نابین و دەنگی لەسەر نادەین تاوەکو داواکارییەکانی ئێمە لەبەرچاونەگیرێ، بەردەوام دەبین لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە.

ئەو ئەندامەی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی راشیگەیاند: نەک تەنھا ئێمە، بەڵکو لایەنەکانی دیکەیش بەم پڕۆژەیاسایە رازی نین، بۆیە پێویستە ئەم پڕۆژەیاسایە بگەێێتەوە بۆ حکوومەت، یاخود ھەرکاتێک ھەرێم و بەغدا گەیشتنە رێککەوتن، ئەو رێککەوتنە وەک پاشکۆیەک روانەی پەرلەمان بکرێت، بۆئەوەی لەناو پڕۆژەیاسای بودجە جێگیری بکەین.

ئه‌و زیات گوتی، لەئێستادا ئەوان وەکو کوتلە کوردییەکان چاوەڕوانی ئەنجامی گفتوگۆکانن بە تایبەت ئەنجامی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان، بۆئەوەی ھەر کاتێک بگەنە رێککەوتنێک دەست بە گفتوگۆ بکەن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامەکەی ئاشکرا نەبووە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار