مهاباد قەرەداخی: لە یادی كۆچی دوایی بارزانیی نەمردا پەیامێكی كوردانە بۆ هەموو گەلی كورد

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ مهاباد قەرەداخیی نووسەر و ڕۆژنامەنووس، لەسەر ئەو باوەڕیە كە، دەبێت لەوە تێبگەین هێماكانی سیمبولی نەتەوەیی خەسڵەتی تایبەتی خۆی هەیە، لەوانەیش كاریزمایی بەهێزی هەبێت لەسەر نەتەوەی خۆی، كە ئەمانەیش لە كەسایەتیی بارزانیی نەمرا بەرجەستە بوون.
مهاباد قەرەداخیی نووسەر و ڕۆژنامەنووس، لە یادی كۆچی دوایی بارزانیی نەمردا لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoڕاگەیاند، لە یادی كۆچی ئەستێرەیەك لە ئاسۆی سیاسیی كوردستان، دروود بۆ شۆڕش و بەرخودانی ئەو شۆڕشگێڕە، بۆئەوەی لە هەموو بەشەكانی كوردستان وەك سیمبولێكی هاوبەش وەربگیرێت، دەبێت لەوە تێبگەین هێماكانی سیمبولی نەتەوەیی خەسڵەتی تایبەتی خۆی هەیە، لەوانەش كاریزمایی بەهێزی هەبێت لەسەر نەتەوەی خۆی، توانای ئەوەی هەبێت وزەی باڵا ببەخشێت؛ بۆیە بارزانیی نەمر لە مێژووی ژیانی خۆی بۆ هەموو بەشەكانی كوردستان خەباتی كردووە، ئەوەش وای كردووە وەك ڕەمز بپارێزرێت لەناو كورد.
قەرەداخی دەڵێت: "بەداخەوە ناكۆكیی ناوخۆ وای كردووە كە هەندێك كەس ڕەخنە بگرن لە سیمبولیبوونی، بەڵام لەبەر خودی ئەو تایبەتمەندیانە كەس ناتوانێت ڕێگری لە سیمبولیبوونی یان لە نەتەوەیی كورد كەمی بكاتەوە".




