٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی عەونی: بارزانیی نەمر مێژووی شۆڕشێكی خوڵقاند و سەرۆك مەسعوود بارزانییش ڕێبەری شۆڕشی ڕزگاریخوازی قۆناغێكی نوێیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info / ئەندامێكی ئەنجوومەنی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بارزانی سیمبولی نەتەوەی كوردە و دەبێت لە قوتابخانەی ئەوەوە وانەی كوردایەتی وەربگرین.

عەلی عەونی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoلە ساڵیادی كۆچی دوایی بارزانیی باوك، ئەوەی خستەڕوو كە بارزانی هەموو ژیانی خۆی تەرخان كرد بۆ ئەم گەلە بۆیە بارزانی لە مێژووی گەلی كوردستان گەورەترین كەسایەتیە گوتی: "باشترین وەفاداری بۆ ئەو پیاوە ئەوەیە كە لەسەر ڕێبازی ئەو بین، لەگەڵ گەلی خۆمان بە وەفابین و لەگەڵ دوژمن خۆ بەگەورەزان بین، ئێمە لەگەڵ گەلی خۆمان خاكی و ڕاست گۆبین و فێری سەبر و ئارامی بین".

 گوتیشی: "لە سایەی خەباتی بارزانیی نەمردا دەوڵەتێك دروست ببێت مرۆڤ تێدا ئازاد بێت بە كەرامەت بێت تێدا یەكسانی و مافی مرۆڤ هەبێت بۆیە ئەوە ڕێگای بارزانییە، ئەوەی بارزانی دەستی پێكردوو هەموو كوردستانی بەو چوار چێوەوە گرێ دا لە كاتێكدا شۆڕشەكانی دیكەیش لە شێخ عبدلڵەی نەهری ئیجان نووری پاشا و قازی محەممەد بۆ ئێمە مایەی شكۆ و شانازین و ئەمانە شۆڕشی كورد بوون".

ئاماژەی بەوەش كرد ئەوەی ئێستا لەسەر دەستی مەسعوود بارزانی و بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد هاتووەتە ئاراوە كەم نییە، ئێمە لەسەر كوردستانی بوون كادیری خۆمان ڕابهێنین و شتی مەزهەبی و حیزبی بچووك تێپەڕێنین.

هەواڵی پەیوەندیدار