٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فرسەت سۆفی: دەبێت بارزانیی نەمر لە دەرەوەی حزب و ململانێ حزبییەكان وەك سیمبول بپارێزرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - تایبەت بە KDP.info/ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئەوە دەخاتەڕوو كە بارزانیی نەمر سیمبولی نەتەوەیی كوردە، بۆیە دەبێت بە یاسا ڕێز لەو سەركردانە بگیرێت و نەخرێنە ناو ململانێ حزبییەكانەوە.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، د.فرسەت سۆفی، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoلە یادی كۆچی دوای بارزانیی نەمر ئەوەی خستەڕوو كە شەڕی ناوخۆ و ململانێی حیزبی زۆر كاریگەریی خراپی كردە سەر ناوزڕاندن و هێرشكردن بۆسەر كەسایەتییەكانی نەتەوەی كورد، بۆیە ئێستا دوای كۆتاییهاتنی ئەو قۆناغە ناخۆشە و یەكڕێزیی كوردستان پێویستمان بەوەیە كە پێگە و قورسایی سەركردەكانمان بە تایبەتی لە ململانێی حیزبی دەربكەین.

سۆفی گوتی: "بارزانی موڵكی پارتی و هیچ لایەنێك نییە، ڕەمزی نەتەوەیەكە لەم قۆناغەدا كە لە قۆناغێكی هەستیار و یەكلاكەرەوەداین هەموو گەلەمان لەم قۆناغەدا پێویستی بە سەركردەی كاریزما هەیە، بۆیە ئەگەر بارزانی لەسەر دەمی شاخدا ڕەمزێكی نەتەوەیی بووبێت ئەمڕۆش كە لە قۆناغی بە دەست هێنانی بەشێكی دیكەی دەسكەوتەكانین پێمان وایە بارزانی یان بوونی بارزانی وەك سەرۆك زۆر گرنگە لە دەرەوەی ململانێی حیزبەكان بێت".

گوتیشی: "بەداخەوە هێشتا كەموكورتیی گەورە هەیە بۆ ئەوەی سەركردەی نەتەوەیی لە حیزبی بپارێزین، بۆیە دەبێ بە یاسا پارێزگارییان لێ بكەین؛ هیچ دەزگایەك بۆی نەبێت "تەشیر" بە سەركردەكان بكات، لەلایەكی دیكە ئاشتەوایی نیشتیمانیی سەركردەكان خۆشەویستر و پارێزگاری زیاتریان لێ دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار