خەسرەو پیرباڵ: دەبێت لە ساڵیادی كۆچی دوایی بارزانیی باوكدا ئەكادیمیایەكی تایبەتی بۆ دروست بكرێت

هەولێر - تایبەت بە KDP.info/نووسەرێك لە یادی كۆچی دوای مستەفا بارزانیی باوكدا ئاماژە دەدات كە، دەبێت زیاتر بایەخ بە ڕێبازی بارزانی بدرێت، ئەوەش ڕوون دەكاتەوە بۆ دروست بوونی دەوڵەتی كوردی بناغەی قوتابخانەی بارزانی پێویستییەكی بنەڕەتییە.
د.خەسرەو پیرباڵ نووسەر و ئەكادیمی لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoئەوەی خستەڕوو كە لەیادی كۆچی دوای بارزانیی نەمر وەك سیمبولی نەتەوەیی كورد نەمانتوانیوە كار لەسەر بیروباوەڕی ئەو پیاوە مەزنە بكەین لە كاتێكدا لە وڵاتان كەسێكی وەكو بارزانی دەكرێتە سیمبولی دەوڵەتێك نەتەوەیەك گوتی: "ئێمە دەتوانین كار لەسەر بیروباوەڕ و هەستی نەتەوەیی ئەو پیاوە بكەین بەرانبەر بە كورد و دۆزی كورد و لەسەر ڕێبازی ئەو درێژە بە خەباتی كوردایەتی بدەین".
گوتیشی: "بۆ دروستبوونی دەوڵەتی كوردی پێویستمان بە دوو شت هەیە، یەكەم ڕەمزێكی نەتەوایەتی هەبێت بۆ دەوڵەت بۆ هەموو گەلانی جیهان كە كەسێكی وەك بارزانیمان هەیە خاڵی دووەم، چۆن بتوانین سود لەو كەسایەتیە ڕۆشنبیر و ئەكادیمیەی یخۆمان وەربگرین".
خەسرەو پیرباڵ ئەوەشی خستەڕوو دەبێت وانەكانی بارزانی ببنە ڕێنیشاندەری داهاتووی كورد و سود لە قوتابخانەكەی وەربگرێت چونكە هەموو ژیانی خۆی و خانەوادەكەی بۆ كوردی تەرخان كردووە، لە كاتێكدا زۆر پێویستە ئەم شتانە تەنیا شكڵی نەبێت بەڵكو وەكو باوكی نەتەوەیی بژمێرێت بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو وەك ڕەمزی نەتەوەیی قبوڵیان بێت و خەباتی ئەو نەتەوە لەبەر چاو بیگرێت.




