٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لەخانەوادەی هونەرمەند (نەوزاد رەمەزان) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیار و خۆشەویستی شاری هەولێر (نەوزاد رەمەزان) مان پێگەیشت. هونەرمەندی کۆچکردوو یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی هەولێر و کوردستان و پێگەیەکی دیاریکراوی لە نێو هونەری کوردی هەبوو. بە کۆچی دوایی، هونەری کوردی یەکێک لە کەسایەتییە دیار و خۆشەویستەکانی لەدەست دا، بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە وکەسوکار و دۆستەکانی خوالێخۆشبێت دەکەین و ئومێد دەکەین ئەمە دوا ناخۆشی و کارەساتی خانەوادەکەیان بێت. جارێکی دیکەش سەرەخۆشیتان لێدەکەین و بەشداری خەم و ناخۆشیتانین. هەروەها لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە جێگەی خوالێخۆشبێت بکاتە بەهەشتی بەرین وخوا سەبوری ودڵنەوایی هەموو لایەک بداتەوە.

انا للە و انا الیە راجعون

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار