کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی دووشەممە دواخرا

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەھۆی تەوانەبوونی نیسابی یاسایی ئەندامان کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی دووشەممە دواخرا.
ئامینە سەعید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە، بەڵام تەنھا90ئەندام ئامادەبوون و رێژەی یاسایی ئەندامان تەواو نەبوو، بۆیە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکەی بۆ رۆژی دووشەممەی داھاتوو دواخست.
ئامینە سەعید گوتیشی: تاوەکو ھەرێم و بەغدا لەبارەی کێشەکانی نێوانیان نەگەنە رێکكەوتن ئەستەمە پەرلەمان بتوانێ کۆ ببێتەوە، چونکە ئەگەر بودجە بخرێتە کارنامەی کۆبوونەوە ئامادە نابین بەم شێوەیە و ئەندامانی لیستی موتەحیدونیش بەھۆی بارودۆخی ئەنبار ئامادە نابن، بۆیە رێژەی یاسایی تەواو نابیت و پەرلەمان ناتوانێ کۆ ببێتەوە.
بڵند ئیبراهیم




