٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەترسی لەسەر تێکچوونی ئاسایشی کەرکووک هەیە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک - KDP.info/  وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری پارێزگاكان لە عێراق هۆشداری دا لە تێكچوونی ڕەوشی ئاسایش لە پارێزگای كەركووك و كاریگەریی لەسەر سەرجەم ناوچەكانی عێراق، تەئكیدیشی كردەوە سوپا تەنیا دژ بە چەند گرووپێكی چەكدار ناجەنگێت، بەڵكوو ڕووبەڕووی ئەو وڵاتانەیش دەجەنگێت كە دەیانەوێت شكست بە ئەزموونی دیموكراسی ببنەوە.

 تۆرهان موفتی بە مەدا پرێسی ڕایگەیاند، تێكچوونی ڕەوشی ئاسایشی كەركووك ڕەنگدانەوە و زیانی بۆ سەر هەموو عێراقییەكان دەبێت و سەركەوتن لە جەنگدا گرنگ و پێویستە بۆ زامنكردنی بەهێزكردتی پرۆسەی سیاسی لەعێراقدا.

 موفتی ئەوەشی راگەیاندووە: داعش لەناوچەکە جموجۆلی زۆرە و هەروەها کێشەی نێوان لایەنە سیاسیەکان لەکەرکوک رەنگدانەوەی خراپی لێکەوتۆتەوە بەتێکچوونی رەوشی ئەمنی کەرکوک هەمووعێراق دەکەوێتە مەترسییەوە.

لەلایەکی دیکەوە  خەڵەف سەعید دلێمی فەرماندەی فیرقەی‌ دووی سوپای عێراق ڕەتی كردەوە، ناحیەی  ڕیاز  و گوندەكانی چواردەوری لەژێر كۆنتڕۆڵی ڕێكخراوی  داعشدا بێت، ڕوونیشی كردەوە کە لە ماوەی رابردوودا توانیویانە 10چەكداری داعش بكوژن و 15ی تریش بریندار بكەن و ژمارەیەكی تریشیان دەستگیر بكەن.

ک.ع

 

هەواڵی پەیوەندیدار